له‌دوای ئیسرائیل، ئیمارات تاكه وڵاتی دنیایه كه به خێراترین كات توانیویه‌تی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییانی ده‌ست بخات و به‌شێكی زۆریانی پێ بكوتێت.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێواره‌ی هه‌ینی كه دوایین ئاماری تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئیمارات ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ زیاتر له ملیۆنێك و 67 هه‌زار هاووڵاتیی دابین كردووه و پێی كوتراون، ئه‌مه‌ش ده‌كاته %16.64ـی ژماره‌ی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه.
%16.64ـی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه کوتراون
تاكه وڵات له دنیادا له پێش ئیماراته‌وه بێت بۆ خێرایی كوتانی هاووڵاتییانی، ئیسرائیله كه ئه‌ویش زیاتر له دوو ملیۆن و 19 هه‌زار هاووڵاتیی وڵاته‌كه‌ی به ڤاكسینه‌كه كوتیوه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته %25.3ـی ژماره‌ی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه.
تا ئێسته 35 ملیۆن و 79 هه‌زار كه‌س له دنیادا به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون، ئه‌مه‌ش كۆی ئاماری ته‌واوی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كۆرۆنایه نه‌ك ته‌نیا یه‌كێك له كۆمپانیاكان.