به‌لسه‌م كامل كوردی فه‌یلی، به‌هۆی نووسینی ڕۆمانێكه‌وه كه به زمانی سویدی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باڵاترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی سویدیی پێ به‌خشرا.
ماڵپه‌ڕی
shafaq بڵاوی كرده‌وه، خه‌ڵاتی "سمۆلتس"ی ئه‌ده‌بیی سویدی، بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵی 2021، به به‌لسه‌م كامل كه‌ره‌م نووسه‌ری ڕۆمانی "ئاسۆی ڕووداو" به‌خشرا كه كچه كوردێكی فه‌یلییه.
ڕۆمانه‌كه‌ی به‌لسه‌م كه باس له چه‌ند ڕووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، جگه له‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته باڵایه‌ی ئه‌ده‌بی سویدی پێ به‌خشراوه، سێ هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ كرا، بڕیاریشه بۆ چه‌ندان زمانی تر بێته وه‌رگێڕان.
خه‌ڵاتی "سمۆلتس"ی ئه‌ده‌بیی سویدی، بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵی 2021 پێ بەخشرا
به‌لسه‌م كامل كه‌ره‌م له ساڵی 1983 له ئێران له دایك بووه و دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كۆچیان كردووه بۆ سوید، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی له سوید ته‌واو كردووه، بووه به خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له ئه‌ده‌ب و زانسته سیاسییه‌كان.
نووسه‌ری ڕۆمانی "ئاسۆی ڕووداو" كچی سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی شیوعیی عێراقه كه له ماوه‌ی ساڵانی په‌نجا و شه‌سته‌كان، یه‌كێك بووه له مامۆستاكانی قوتابخانه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان له به‌غدا.
ئه‌م نووسه‌ره بڕیاره له مانگی ئاداری داهاتوو ڕۆمانێكی تر بڵاو بكاته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌كه‌شی له مانگی شوباتی داهاتوو له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا له شاری یۆنشۆپینكی سوید پێ ببه‌خشرێت.