شاره‌زایه‌كی میكانیك ده‌ڵێ، له زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كاندا به‌تایبه‌تیش ئۆتۆمبێله‌كانی تۆیۆتا كێشه‌ی داگیرسانی گڵۆپی په‌ستانی هه‌وا هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی تایه‌كانیش باڵانس ده‌كه‌یته‌وه به هه‌وا گڵۆپه‌كه ناكوژێته‌وه، بۆیه ''وشه'' له ڕێی شاره‌زایه‌كی میكانیكییه‌وه ئه‌م كێشه‌یه‌تان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
كاروان ڕه‌زا شاره‌زای میكانیكی ئۆتۆمبێل به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، ئۆتۆمبێله‌كانی تۆیۆتا زۆرجار دووچاری داگیرسانی گڵۆپی په‌ستانی هه‌وا ده‌بنه‌وه، به‌و مانایه‌ی تایه‌كانی هه‌وای كه‌م كردووه، به‌مه‌یش پێویسته له‌ڕێی هه‌وای ئاسایی به ده‌زگا باڵانس بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گڵۆپه‌كه بكوژێته‌وه، به‌ڵام كات هه‌یه ناكوژێته‌وه و وا هه‌ست ده‌كه‌یت كێشه‌ی هه‌یه.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه زۆرجار له‌ڕێی دوگمه‌ی ''SET'' بڵانس ده‌كرێنه‌وه كه ئه‌مه زیاتر له ئۆتۆمبێلی ڕاڤ فۆردا هه‌یه
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه زۆرجار له‌ڕێی دوگمه‌ی ''SET'' بڵانس ده‌كرێنه‌وه كه ئه‌مه زیاتر له ئۆتۆمبێلی ڕاڤ فۆردا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ژێر سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه دوگمه‌یه‌ك هه‌یه نووسراوه SET دایده‌گریت تا گلۆپه‌كه چه‌ند جارێك ده‌كوژێته‌وه و داده‌گیرسێته‌وه، دواتر به‌ته‌واوه‌تی ده‌كوژێته‌وه و رزگارت ده‌بێ له كێشه‌كه.
هۆشیاریشی دا كه ئه‌و رێیه ڕاست نییه بۆ هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێك، ئۆتۆمبێلمان هه‌یه تایه‌كه‌ی خۆی كێشه‌ی هه‌یه و گڵۆپه‌كه داگیرساوه، بۆ ئه‌مه ده‌بێ له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه ئه‌م پشكنینه بكه‌یت، ئه‌گه‌ر زانیت كێشه‌ی نییه له‌ڕێی دوگمهكهوه چاره‌سه‌ری بكه.