میراتگری سامسۆنگ بە 30 مانگ گرتن حوكم درا

:: PM:02:50:18/01/2021 ‌
دادگایەكی كۆریای باشوور، سەرۆكی كۆمپانیای سامسۆنگی بە تۆمەتی گەندەڵی بە دوو ساڵ و نیو زیندانیی سزا دا. سامسۆنگ بە گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆبایلی زیرەك لە دنیادا هەژمار دەكرێت.

لی جینگ یونگ بەوە تۆمەتبار كرابوو بۆ وەرگرتنی مافی زیاتر لە حكوومەت، بەرتیلی بە یەكێك لە هاوڕێیانی سەرۆك كۆماری پێشووی ئەو وڵاتە دابوو.

پارك گیئۆن های سەرۆك كۆماری پێشووی كۆریا بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل، پێشتر سزای بەسەردا سەپێنراوە . دادگا دەڵێ بڕی ئەو بەرتیلەی جێگری سەرۆكی كۆمپانیای سامسۆنگ بەو بەرپرسەی داوە حەوت ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بووە. ئەوكات كە بەرتیلەكە دراوە لی جینگ جێگر بووە.

پێدانی بەرتیل بۆ ئەوە بووە حكوومەت لە گواستنەوەی دەسەڵاتی سەرۆكایەتی سامسۆنگ ئاسانكاری بكات.


لی جینگ یونگ لە دوای مردنی باوكی، بە فەرمی بووەتە سەرۆكی كۆمپانیای سامسۆنگ. دادگا دەڵێ پێدانی بەرتیل بۆ ئەوە بووە حكوومەت لە گواستنەوەی دەسەڵاتی سەرۆكایەتی سامسۆنگ ئاسانكاری بكات.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، ئەو یەكەم جار لە ساڵی 2017 گیرا و تەنانەت ماوەیەكیش خرایە گرتووخانەوە. پێدەچێت ئەو ماوەیەی پێشووش هەژمار بكرێت كە ئەو لە گرتووخانە راگیرابوو و بەو پێیە 18 مانگی تر سزاكە دەكێشێت.

پسپۆڕانی ئابووری دەڵێن، گرتنی ئەو میراتگرەی سامسۆنگ كاریگەری زۆر خراپی لەسەر كۆمپانیاكە دەبێت، چونكە بەڕێوەبەرێكی كاریگەری كۆمپانیاكە بووە.

كۆمپانیای سامسۆنگ بەو رۆڵەی لە بازاڕەكاندا هەیەتی، پشكی 20%ی كۆی داهاتی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی كۆریای باشووری بەردەكەوێت.


وشە - سلێمان تاشان