كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یه پێشڕه‌وی یه‌كێك له‌و هێزانه بكات كه حكوومه‌ت بڕیاری لێ داوه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه مه‌رزه‌كان بۆ رێگری له كاری قاچاخی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، محه‌مه‌د وه‌تمان كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داویه‌تی بۆ ره‌وانه‌كردنی هێزی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه مه‌رزه‌كان و رێگری له كاری قاچاخی و نایاسایی بكه‌ن یه‌كێكه له بڕیاره زۆرباشه‌كان و "هاوڕایانم".
بۆ ئه‌وه‌ی براده‌ره‌كانمان به ملكه‌چی نه‌چنه به‌غدا
وه‌تمان كه پێشتر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بووه ده‌ڵێ، هه‌ر شتێك بۆ میلله‌ت و كوردستان و له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی بێت، كاری باشه، رێگری له كاری قاچاخی یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كان و پێویسته رێگری بكرێت له‌وانه‌ی داهاتی كوردستان به‌فیڕۆ ده‌به‌ن.
"ئاماده‌م پێشڕه‌وی یه‌كێك له‌و هێزانه بكه‌م كه حكوومه‌ت بڕیاری له‌سه‌رداوه بچنه مه‌رزه‌كان بۆ رێگری له كاری قاچاخی و نایاسایی و یه‌كه‌م كه‌سیش ده‌بم، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و داهاتی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی براده‌ره‌كانمان به ملكه‌چی نه‌چنه به‌غدا و له به‌غدا نه‌پارێنه‌وه و لاواز ده‌ربكه‌وین به‌رانبه‌ریان" محه‌مه‌د وه‌تمان وای گوت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر بڕیاریداوه كه هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و ناوخۆ ره‌وانه‌ی مه‌رزه‌كان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له كاری قاچاخ بكه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی