ڕادیۆی مۆنتكارلۆ بابه‌تێكی له‌سه‌ر سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ به‌غدا بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، خلووسی ئاكار به نهێنی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێی ئه‌وه‌یان كردووه، كه ڕێگری له هه‌ر هه‌وڵێكی جۆ بایدنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان، چونكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆرترین پشتیوانی كورد بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زیری به‌رگری توركیا خلووسی ئاكار، به یاوه‌ری یه‌شار گوله‌ر سوپاسالاری توركیا گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری عێراق كۆبوونه‌وه، هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كرێ، كه پرسی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه یه‌كێك بووه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان، به‌ڵام مۆنتكارلۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه جیا له‌و پرسه، به‌رپرسانی به‌غدا له‌گه‌ڵ شانده توركییه‌كه، تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی بایدنیان كردووه له پشتیوانیكردنی كورد و دروستكردنی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ردوولا هاوڕابوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و هه‌نگاوه بوه‌ستنه‌وه و ڕێگری لێ بكه‌ن.
لیژنه‌ی ته‌ناهی په‌رله‌مان پێشتر له‌وباره‌وه داوای له حكوومه‌ت كردووه، كه بیانووی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری و سنووری عێراق نه‌هێڵن و ڕێككه‌وتننامه‌ی پێشووی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، كه ڕێ به سوپای توركیا ده‌دا تا قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه، تا هێزه‌كانی په‌كه‌كه به ئامانج بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و داوایه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه كارێكی قورس و ئه‌سته‌مه، هاوكات هه‌ردوولا تاوتوێی زیاتری هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و سیاسی‌یان كردووه له دژی جووڵانه‌وه‌كانی كورد، به ئامانجی گه‌یشتن به مافی زیاتر و پێشڤه‌چوونی زیاتری دۆزی كورد له ناوچه‌كه.
له ترسی سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان توركیا و عێراق هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌كه‌ن
خاڵێكی تر كه جێی بایه‌خ و گرنگی هه‌ردوولا بووه، كه ئێسته نه‌ك هه‌ر توركیا، بگره به‌غدا و به‌رپرسه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان و میلیشیاكانی عێراقیش زۆر پێی نیگه‌رانن، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڵێنه‌كانی جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بایدن جیا له‌وه‌ی كه به‌ڵێنی داوه زۆر به توندی ڕووبه‌ڕووی توركیا ببێته‌وه و فره‌واخوازییه‌كانی و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان باجی بۆ سه‌ر توركیا لێ بكه‌وێته‌وه، له به‌رانبه‌ردا پشتیوانی زۆرتر و زیاتری كورد به گشتی بكات.
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر توركیای نیگه‌ران كردووه، به‌ڵكو به‌غدا و تاران و دیمه‌شقیش زۆر پێی ناڕه‌حه‌تن، له ئه‌گه‌ری پشتیوانی زیاتری بایدن له كورد به تایبه‌ت له باشووری كوردستان، دروستبوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆبوونی باشووری كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه له 25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2017 ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی له باشووری كوردستان ئه‌نجام بدات، توركیا ده‌یه‌وێ ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی به‌غدا له‌باره‌ی دابه‌شكردنی عێراق له‌لایه‌ن بایدنه‌وه بقۆزێته‌وه و به‌ره‌ی ناڕه‌زایی دژی بایدن و سیاسه‌ته‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فره‌وان بكات و به ته‌نیا نه‌مێنێته‌وه له‌به‌رده‌م فشار و گه‌مارۆكانی حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌رچه‌نده
بایدن به‌ڵێنی نه‌داوه به ڕوونی كه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ دروست بكات، به‌ڵام له چه‌ندان كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن هێرشی توندی كرده سه‌ر توركیا و دووپاتی كرده‌وه كه كورده‌كان له ته‌واوی ناوچه‌كه له شوێنی جیهان شه‌ڕی تیرۆریان كرد، كه‌چی تره‌مپ خیانه‌تی لێ‌كردن و پشتی به‌ردان، تا هێرشیان بكرێته‌سه‌ر و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بكرێن.
بایدن سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دێنێته دی و توركیا وڵاتان دژی بایدن هان ده‌دات
چاودێران بۆچوونی جیاوازیان له‌وباره‌وه هه‌یه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی به‌غدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی زۆرتر له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره دروست ده‌كات، هاوكات به‌شێكیش به پیلان و تاكتیكی ده‌زانن، تا شیعه‌كانی عێراق، به ترساندنی سوننه به ئاراسته‌ی نزیكبوونه‌وه له شیعه هه‌نگاو بنێن و پشتیوانی كورد و دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد نه‌هێڵن و به شیعه و سوننه‌وه دژی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستنه‌وه و زیاتر و زۆرتر ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی شیعه‌یش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ئێسته شیعه و سوننه هاوڕان له سزادانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ناردنی بودجه بۆ هه‌رێمه‌كه و بره‌ودان به دروستكردنی گرفت و ته‌نگژه‌ی قووڵتر، تا هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ببه‌ن. دیوێكی تری پرۆسه‌كه به‌مشێوه‌یه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ، كه به‌غدا ده‌یه‌وێ هه‌رێمی كوردستان بخاته ژێر فشاری زیاتره‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌باره‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان لای لایه‌نه‌كان دروست بكات، تا كێشه و ناكۆكی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان قووڵتر بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا هیچ له‌مه ناگۆڕێت، كه وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بایدنه‌وه، كۆتایی به په‌راوێزخستنی كورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌هێنێت، چونكه پێشتر تره‌مپ زۆرترین سته‌می له كورد كردووه، به‌ڵام جۆ بایدن زۆرترین تێگه‌یشتنی له پرسی كورد هه‌یه و به‌ڵێنه‌كانیشی دێنێته دی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، یه‌كه‌م هه‌نگاوی له دوای وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ، بۆ دوو پرسی گرنگ و چاره‌نووسساز، یه‌كه‌میان سزادانی زیاتری توركیا و پشتیوانی و كۆمه‌كی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بێ، دووه‌میشیان ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران به ئاراسته‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران.