بەفر هەرەس دێنێت و پێنج هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا

:: AM:08:27:19/01/2021 ‌
بەهۆی هەرەسی بەفر لە چیاكانی سنووری ورمێ پێنج كۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەكانیش بەردەوامە.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی كانوونی دووەم، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردووەتەوە، لە سنووری ورمێ بەفر هەرەس دەهێنێت و پێنج كۆڵبەری خەڵكی ورمێ‌ لە كاتی كۆڵبەری لە چیاكانی سنووری ئەم شارە، گیانیان لەدەست داوە.

ڕوونكراوەتەوە، ئەم پێنج كۆڵبەرە لە گوندی "دریشك" لە باكووری كوردستان تووشی ڕووداو بوون و هێزە چەكدارەكانی توركیا ڕێیان نەداوە خەڵكی گوندی كووران بە هانایانەوە بچن و تەرمەكانیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

ساڵانە بەهۆی هەرەسی بەفر و سەرما ژمارەیەك لە كۆڵبەرانی سنوورەكان گیان لە دەست دەدەن و بەردەوامیش مەترسی تەقەكردنیان لەسەرە لەلایەن پاسەوانەكانی سنوور.



وشە - رامیار جەواد