سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهی له دیاله و سه‌ڵاحه‌دین رایان گه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه، هێرشیان كردووه و وێستگه‌ی كاره‌با ده‌وروبه‌ری جهلهولایات ته‌قاندووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی نێوان دیاله و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌كه داعش له‌و ناوچه‌یه به به‌رده‌وام چالاكی ئه‌نجام ده‌دات، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چوونه‌ته گه‌ڕه‌گی شوهه‌دا له باكوری جه‌له‌ولا، وێستگه‌ی "سه‌ید جابر"یان سوتاندووه، به‌رله‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش بگه‌نه شوێنه‌كه، ئه‌وان هه‌ڵاتوون.
سه‌رچاوه‌كان رایان گه‌یاندووه، چونكه بۆشاییه‌كی زۆر له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی شه‌واندا هێ.ه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ ده‌كه‌ن، هبۆیه ناوچه‌كه بووه‌ته جێی ته‌راتێنی داعش و به‌رده‌وام چالاكیی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ناوچه‌ی جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ری خانه‌قین كه ماوه‌ی سێ ساڵه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌ی كشاونه‌ته‌وه، بۆیه داعش به ئاره‌زووی خۆیان چالاكیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی 72 سه‌عاتی رابردوودا چه‌ندان چالاكییان ئه‌نجام داوه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه و سووتاندنی وێستگه‌ی كاره‌بای جه‌له‌ولا و تاوه‌ره‌كانی نێوان پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ین، ئێسته به‌شێكی زۆری ئه‌و سێ پارێزگایه بێ كاره‌بان.