بەهای تمەن لەژێر كاریگەریی سوێندخواردنی بایدن هەڵكشا

:: PM:02:45:19/01/2021 ‌
رۆژێك ماوە جۆ بایدن سوێند بخوات و بە فەرمی ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا، بەڵام لەگەڵ نزیكبوونەوە لەم كاتە، بەهای تمەنیش بەرانبەر دۆلار زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بەهای هەر دۆلارێك بۆ سەرووی 21 هەزار تمەن دابەزیوە و ئەو هەڵكشانە لە بەهای تمەنیش لە كاتێكدایە، لە ساڵی رابردوودا تمەن لە ژێر كاریگەریی سزاكانی ئەمەریكا بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی دابەزیبوو.

بەهای دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران بە 21 هەزار و 600 تمەن ئاڵوگۆڕ كراوە


ئەمڕۆ سێشەم بەهای دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران بە 21 هەزار و 600 تمەن ئاڵوگۆڕ كراوە كە بەراورد بە دوێنێ دووشەم 2.4% و بەراورد بە سێ رۆژ پێشتر بە رێژەی 4.5% دابەزیوە.

لە سەرەتای بەهاری رابردوو، نرخی هەر دۆلارێك 16 هەزار تمەن بوو و دواتر لەگەڵ پەرەسەندنی سزاكانی ئەمەریكا، بۆ 32 هەزار تمەن دابەزی كە نزمترین نرخی ئەم دراوەیە بەرانبەر دۆلار تۆمار كرابێت.

سەرەتای پایزی رابردوو دوای ئەوەی بانكی ناوەندی ئێران كۆمەڵێك دۆلاری خستە بازاڕەوە، نرخی تمەنیش هەڵكشا و بۆ چەندان مانگ لە نێوان 24 هەزار تا 26 هەزار تمەن جێگیر بووبوو.

حوسێن قازیزادە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گوتبووی، حكوومەت بەتەمایە لەگەڵ دەستپێكردنی حكوومەتی بایدن، دۆلار بڕژێنێتە بازاڕ و نرخی دۆلار بۆ 10 تا 11 هەزار تمەن كەم بكاتەوە.


وشە - سلێمان تاشان