یانه‌ی رۆمای ئیتالی جگه له‌وه‌ی له جامی وڵاته‌كه‌ی كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌شیان كردووه و چاودێران به "كاره‌سات" ناوی ده‌به‌ن.
یانه‌ی رۆما له قۆناغی 16ی جامی ئیتالیا به ئه‌نجامی 2-4 گۆڵ به یانه‌ی سپێزیا دۆڕا، له‌و یارییه‌ی شه‌وی رابردوو كرا و چووه دوو گێمی زیادكراوه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فوتبۆڵ ئیتالیا، یانه‌ی رۆما هه‌ر به دۆڕاو هه‌ژمار ده‌كرا، دوای ئه‌وه‌ی كارگێڕانی یانه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یان كرد.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یانه‌ی رۆما له یارییه‌كه‌دا 6 گۆڕانكارییان له یاریزانان كردووه، هه‌رچه‌نده رێگه‌دراوه 5 گۆڕانكاری بكرێت.
ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی یانه‌ی رۆما، كاره‌ساتێكی تره له پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئیتالیا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی تریان له خولی ئیتالیا كرد و 3 خاڵیان له ده‌ست دا.
راپۆرتی ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵه‌كه له گێمه زیادكراوه‌كان رووی داوه، دوای ئه‌وه‌ی دوو یاریزانی رۆما له ماوه‌ی 30 چركه‌دا ده‌ركران و ئه‌وكاته‌ش ئه‌نجامه‌كه 2-2 بووه.
ئه‌م جۆره هه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه دژه و ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌شیان به ئه‌نجام نه‌دۆڕاندایه، ئه‌وا به‌م هه‌ڵه‌یه به دۆڕاو هه‌ژمار ده‌كران.
به گوێره‌ی رێنوێنییه‌كانی جامی ئیتالیا، له‌سه‌ر ناوبژیوانی یه‌كه‌م و ته‌نانه‌ت چواره‌میش ئه‌رك نییه ئاگه‌داری تیپه‌كان بكه‌نه‌وه، كه گۆڕانكاری زیاتر له‌وه‌ی رێگه‌پێدراوه ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
یانه‌ی رۆما له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ش له سێریا ئه‌ی، به‌رامبه‌ر یانه‌ی هێلاس ڤیرۆنا هه‌ڵه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان كرد و به 0-3 به دۆڕاو هه‌ژمار كران و 3 خاڵیان له ده‌ست دا، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانێكیان یاریی پێ كرد، كه ناوی له تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه تۆمار نه‌كرابوو.