ڕۆژێك له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌م بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ چووینه بازاڕ، دواتر گوتی با پیاسه‌یه‌ك بكه‌ین، له‌دوای ئه‌و پیاسهیهوه نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌ستی پێ كرد. ئه‌وه قسه‌ی كچێكه به‌ناوی بێری كه چیرۆكی خۆی له‌ڕێی "وشه"وه ده‌گێڕێته‌وه.
بێری ناوی خوازراوی كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه و دانیشتووی یه‌كێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، چیرۆكی خۆی بۆ "وشه" گێڕایه‌وه و گوتی، "نزیكه‌ی سێ ساڵ بوو پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كوڕێكی خزمی خۆمان هه‌بوو، زۆر یه‌كترمان خۆشده‌ویست زۆربه‌ی كه‌سوكاری هه‌ردوو لامان ده‌یانزانی كه یه‌كمان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام خراپی باری دارایی خۆشه‌ویسته‌كه‌م وای كرد كه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان كه‌مێك دوا بكه‌ویت".
ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه، "خۆشه‌ویسته‌كه‌م هه‌ندێك پاره‌ی كۆ كرده‌وه و هه‌ندێكی تری قه‌رز كرد و هاوسه‌رگیریمان كرد، نزیكه‌ی سێ مانگ به ده‌ستگیرانداری ماینه‌وه، هۆكاری مانهوهكهیش بۆ ئه‌وه‌بوو تا خۆشه‌ویست و ده‌ستگیرانه‌كه‌م هه‌ندێك پاره‌ی تر كۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بمگوازێته‌وه.
له پیاسهیهكهوه نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی ده‌ستی پێ كردووه
هێشتا تا ئێره چیرۆكی ژیانی هاوسه‌رگیری بێری وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی تر ئاساییه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ له پیاسهیهكهوه نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی ده‌ستی پێ كردووه، ده‌ڵێت "زۆرجار ده‌چووینه ده‌ره‌وه و سه‌یركردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵمان ده‌كرد، زۆر كه‌س هه‌بوو له خزمه‌كان یان ماڵه‌وه ده‌یانگوت با به‌ته‌نیا نه‌ڕۆنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام زۆریشیان پێیان ئاسایی بوو".
ئه‌و ده‌ڵێت، ڕۆژێك چووین بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌ڵام زۆر دوور نه‌كه‌وتینه‌وه، شوێنێكی چۆڵ بوو، له‌وێ هه‌ستم كرد شتێكی نامۆ ڕوو ده‌دات، له‌وكاته‌دا خۆشه‌ویسته‌كه‌م داوای سێكسی لێ كردم، هه‌رچه‌ند زۆر هه‌وڵم دا كه شتێكی وا ڕوو نه‌دات، به‌ڵام ڕووی دا.
به قورگی پڕگریانه‌وه درێژه‌ی به چیرۆكی ژیانی خۆی دا و ڕای گه‌یاند، كاتێك به‌خۆ هاتمه‌وه ته‌نیا ئه‌وه‌ی بینیم كه گشت گیانم بووه به خوێن، ده‌ستم كرد به‌گریان و له‌خۆدان، به‌ڵام ده‌سگیرانه‌كه‌م دڵی دامه‌وه به‌وه‌ی كه ئێمه تازه كه‌س و حه‌ڵاڵی یه‌كین.
"ماوه‌یه‌كی پێ چوو نیوه‌ڕۆیه‌ك ته‌له‌فۆنێكم بۆ هات خه‌ریكی ئاماده‌كردنی چێشت بووم، له ناكاو زه‌نگی مۆبایله‌كه‌م لێی دا، كه هه‌ڵمگرت ماڵی باوكی ده‌سگیرانه‌كه‌م بوون، به‌گریانه‌وه گوتیان ده‌ستگیرانه‌كه‌ت مردووه و تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه". بێری وای گوت.
ئه‌و ئامۆژگاری كچان ده‌كات كه هه‌رگیز پێش گواستنه‌وه كارێكی وا نه‌كه‌ن و خۆیشی به نموونه‌یه‌كی زیندوو ده‌زانێ، وه‌ك تا ئێسته ئه‌و نهێنییه‌ی له ماڵه‌وه‌یان شاردووه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردنی/ دیدار سابیر