گۆڤاری فۆرێن پۆلسی ئه‌مه‌ریكی دیدارێكی له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سووفی ناوداری دنیا فرانسیس فۆكۆیاما بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی و لیبرالی و زیادبوونی توندوتیژی و توندڕۆیی له ئه‌مه‌ریكا و جیهان ده‌كات و ئه‌مه‌یش به سه‌رده‌مێكی ئازاربه‌خش ناو ده‌بات.
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فۆكۆیاما له كتێبه‌كه‌ی به ناونیشانی "كۆتایی مێژوو" به وردی باسی له درێژبوونه‌وه‌ی جه‌نگی سارد و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندڕۆیی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندوتیژی له جیهان كردووه، كه له ساڵی 1989 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئێسته‌یش له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونه‌كانی پێشووی خۆیه‌تی و ده‌ڵێ، بیردۆزه‌كه‌م له‌باره‌ی داهاتووی جیهان كه له‌و كتێبه باسم كردووه، تا ئێسته‌یش به ته‌واوی هاتوونه‌ته دی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 30 ساڵه ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گیرێت و زۆرینه‌ی دنیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دابوون كه دیموكراسی و ئاشتی و یه‌كتر قبووڵكردن و به‌خشنده‌یی له نێو كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تی زیاتر ڕه‌گ داده‌كوتێ و سه‌رده‌می نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندڕۆیی كۆتایی دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌یه‌ی ڕابردوو بینیمان به ته‌واوی بیردۆزه‌كه‌ی ئێمه‌ی سه‌لماند و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌یشی ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت، پێویسته وردتر بیر بكه‌نه‌وه و شه‌نوكه‌وی ناخی مرۆڤ و كولتوور و كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تی بكه‌ن.
فۆكۆیاما ئێسته ته‌مه‌نی 68 ساڵه و ده‌ڵێ، بیردۆزی به‌زربوونه‌وه‌ی ئاستی توندڕۆیی و توندوتیژی له جیهان كه له‌و كتێبه باسم كردووه، له ژێر كاریگه‌ری و سه‌رسامی من بووه به فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی "جۆرج هیگل"، هه‌رچه‌نده من وه‌ك تاكێك حه‌ز به بڵاوبوونه‌وه‌ی دیموكراسی به ته‌واوی جیهان و نه‌مانی توندوتیژی و چه‌سپاندنی ئاشتی ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه جیهان هه‌وڵی بۆ ده‌دا كه به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان بیسه‌پێنێت، زیاتر بریتییه له پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی تاك، هه‌ركات نه‌توانرا پێویستییه‌كان پڕ بكرێنه‌وه له‌لایه‌ن تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه، ئه‌وا جارێكی تر كۆمه‌ڵگه‌كان دوای سیاسییه دروشمبازه‌كان و به‌ڵێنه گه‌وره‌كانیان ده‌كه‌ون، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته تره‌مپیان هه‌ڵبژارد.
بیردۆزه‌كه‌م له 30 ساڵ پێش ئێسته له كتێبی كۆتایی مێژوو خستمه ڕوو ئێسته بۆ هه‌مووانی سه‌لماند كه من ڕاستبووم
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و بیرمه‌نده جیهانییه ده‌ڵێ، له‌و بڕوایه‌دام كه به‌ره توندڕۆكان زیاتر له نێو كۆمه‌ڵگه‌كان ڕه‌گیان داكوتاوه به به‌راورد به به‌ره‌ی چه‌پ و دیموكراسی و سیكۆلارخواز، له دوای به فه‌رمی كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، توندڕۆكان خۆیان دامركانده‌وه و هه‌سته‌كانی خۆیان شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسته خودی گرووپه توندڕۆكان له‌ت له‌ت ده‌بن و به‌شێكیان ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆشاردنه‌وه به‌رده‌وام بن و نه‌بنه كۆسپ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كان، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تر ده‌یانه‌وێ پرسی توندڕۆی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی زیندوو بكه‌نه‌وه و به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه له‌تبوون له نێو به‌ره توندڕۆ و ڕاستڕۆكان دروست ده‌بێ، سه‌ره‌نجامیش خه‌ڵكی حه‌زیان به ناسنامه‌یه‌كی به‌رزتره به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی، كاتێكیش گرووپه توندڕۆكان به‌ڵێنی له‌مجۆره‌یان پێ ده‌ده‌ن، ئه‌مه وا ده‌كات دوایان بكه‌ون و بیریان لای یه‌كسانی و دادگه‌ری و دیموكراسی و ئازادی نه‌مێنێت و به‌ره‌و ڕووی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان بوه‌ستنه‌وه، وه‌كی ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی تره‌مپ به‌رانبه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیان دا.
ئه‌وه‌ی له واشنتن ڕوویدا به ته‌واوی و به ڕوونی به‌هۆی هاندان و پشتیوانی تره‌مپ بوو له خۆپێشانده‌ران، خه‌ڵكه‌كه هه‌رچه‌نده توندڕۆ و ڕه‌گه‌زپه‌رستن، به‌ڵام جۆره ترسێكیان هه‌یه، كه‌چی كاتێك ده‌بینن سه‌رۆك به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته زۆره‌كانییه‌وه پشتیوانیان ده‌كات، ئیتر ترسێكیان نامێنێت و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كان و توندوتیژی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن.
گرووپه توندڕۆكان له‌تبوونی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و ئه‌مه‌ریكا و جیهان توندڕۆیی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت
پێشتر له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌بوو بۆ ڕێگری له‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی عه‌قلیان هه‌یه و بیری توندڕۆییان هه‌یه و باوه‌ڕیان به تیۆری پیلانگێڕییه بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه پێی ده‌گوترا كۆمه‌ه‌ی جۆن بیرش، له ساڵانی په‌نجا و شه‌سته‌كان سیاسییه‌كان به‌و دامه‌زراوه‌یه تێپه‌ڕ ده‌بوون، به‌ڵام ئێسته بواره‌كه به ته‌واوی بۆ هه‌موو كه‌س واڵایه و ئیتر ئه‌مه‌یش گرفتێكی تری دیموكراسییه، كه وا ده‌كات زۆرجار ڕه‌زامه‌ند بین به‌وه‌ی كه‌سێك كه ناته‌واوه و لێهاتووی سیاسیشی نییه، وه‌ك سیاسه‌تكار یان سه‌رۆك قبووڵ بكرێت.
ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دروستی كردووه، له سه‌رجه‌می حوكمی 100 ساڵی ڕابردووی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، مه‌ترسی به‌م چه‌شنه گه‌وره و ترسناك له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌مه‌ریكا دروست نه‌بووه، ئه‌مه دۆخێكی ته‌واو نائاسایییه، له‌وانه‌یه له‌و بڕوایه‌دا بن كه ئیتر به نه‌مانی تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تی پرسه‌كه كۆتایی دێ و ئارامی و ئاسایش بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌مووان هه‌ڵه‌ن كه به‌مجۆره بیر بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر لاوازه و هێشتا ماوه شه‌پۆلی تری توندڕۆی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی به پشتیوانی تره‌مپ له ئه‌مه‌ریكا به‌رپا ببێ، كه توندوتیژی زۆر ترسناكتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.