گرژی له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزه‌كانی ڕژێم له سنووری پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وامی هه‌یه، گرتن و سه‌نگه‌ر له یه‌كگرتن بوونی هه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده گه‌مارۆیان خسته سه‌ر بازگه‌كانی هێزه‌كانی ڕژێم له ناوچه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت، دۆخه‌كه هێوربووه‌ته‌وه و هه‌سه‌ده‌یش ده‌یه‌وێ چه‌ندان دۆسیه‌ی تری كۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته‌ی ئێسته تێكه‌ڵ بكاته‌وه و بیخاته سه‌ر مێزی دانوستاندنی نێوان هه‌ردوولا.
سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌میانه‌ی گفتوگۆكان به سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هێزه‌كانی ڕژێم له سنووری پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه بچنه ده‌ره‌وه، له ئه‌گه‌ری ده‌رنه‌چوونیشیان هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه، كه هێرشی به‌فره‌وانیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر و له ناوچه‌كه ڕایانده‌ماڵن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیل و گیراوه‌كان له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام درا، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی هه‌واڵگری ئاسمانی سه‌ر به ڕژێمی به‌عس له گرژی و هه‌ڵمه‌ته‌كانی گرنگ به‌رده‌وامبوون، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ئاسایشی ڕۆژئاوا تا ئێسته‌یش 20 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕژێمی گرتووه و له گرتووخانه‌كان هێلراونه‌ته‌وه و ئاڵ‌وگۆڕیان پێ نه‌كراوه، به‌رده‌وامیشه له هه‌وڵدان بۆ گرتنی زۆرترین ئه‌ندامی هێزه‌كانی ڕژێم، به ئامانجی به‌كارهێنانیان وه‌ك كارتێكی فشار له گفتوگۆكان كه له‌سه‌ر داوا و به سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕژێمی به‌عس ده‌یه‌وێ عه‌ین عیسا كۆنتڕۆڵ بكات و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا بكات
هۆی دروستبوونی ئه‌و گرژیانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عس جۆرێك له گه‌مارۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه سه‌پاندووه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده تێیدا باڵاده‌ستن، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده به توندی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" گوتی، كه تا ئێسته‌یش گه‌مارۆكان بوونیان ماوه، به‌وهۆیه‌وه‌یش هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و ئاسایش ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه، تا گه‌مارۆكه بشكێنن و هێزه‌كانی ڕژێم له سنووری پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه بكه‌نه ده‌ره‌وه.
زیاتر گوتی، هێزه‌كانی ڕژێم ئامانجیانه زیاتر به‌ره‌و سنووره‌كان هه‌ڵبكشێن و ناوچه‌كان له هه‌سه‌ده به‌رته‌سكتر بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه، ئێمه‌یش زانیاری وردمان لایه كه هێز به جلی مه‌ده‌نی و ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن، تا بتوانن له كاتی پێویست سوودیان لێ وه‌ربگرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنتی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه بدزن و بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆیان بیگوێزنه‌وه، تا ئیتر هیچ شتێك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده نه‌مێنێت و هاووڵاتییان بۆ هه‌ر پێویستییه‌ك ناچار بن بچنه ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ڕژێمه‌وه، ئه‌مه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ڕووسیا كه‌وتووه‌ته نێوانمانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌سه‌ده پلانی هێرشێكی به‌رفره‌وانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ڕژێم داناوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ڕۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕژێم هه‌وڵی تێكدانی دۆخی پارێزگه‌كه ده‌دات و له دووشه‌می ڕابردوویش لایه‌نگرانی خۆی ڕاسپارد تا خۆپێشاندان بكه‌ن له نزیك كۆشكی داد له پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه، به‌ڵام هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و ئاسایش ڕێگریان لێ كردوون و خۆپێشانده‌رانیان به به‌كرێگیراو و سیخوڕی ڕژێمی به‌عس ناوبرد، كه گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر پارێزگه‌كه‌وه، بۆیه دوا ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی توندیان به هێزه‌كانی ڕژێم داوه، كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌یان، په‌ندێكی باشیان پێ ده‌ده‌ن و هه‌ر به ده‌سته‌وه‌ستانی نامێننه‌وه.
هه‌سه‌ده هه‌ڕه‌شه ده‌كات و له ئه‌گه‌ری نه‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌عس هێرشیان ده‌كاته‌سه‌ر
ئازاد حه‌سۆ توێژه‌ر و كه‌سایه‌تی نزیك له فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌د له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌نگاوه بریتییه له پیلانی مۆسكۆ و دیمه‌شق بۆ فشاری زیاتر له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا به ئامانجی كشانه‌وه له شاری عه‌ین عیسا و ڕاده‌ستكردنی به هێزه‌كانی به‌عس، هاوكات ده‌یانه‌وێ هه‌سه‌ده ناچار بكه‌ن، كه سه‌رجه‌م كوردانی ئاواره‌ی عه‌فرین كه له ناوچه‌ی شه‌هبای باكوری ڕۆژئاوای حه‌له‌ب بۆ ناوچه‌كانی خۆیان بگوێزنه‌وه، ڕێ به‌م هه‌نگاوه بده‌ن، له به‌رانبه‌ریش دا هه‌سه‌ده عه‌ین عیسا بۆ به‌عس چۆڵ بكات، به‌ڵام هه‌سه‌ده ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، هه‌سه‌ده زۆر به وردی سه‌رجه‌م بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی به‌عسی له ده‌وروبه‌ری پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه گه‌مارۆداوه و ده‌توانێ به ئاسانی به‌سه‌ر دۆخه‌كه زاڵ بێت، به‌ڵام ئه‌سه‌د و مۆسكۆیش ده‌یانه‌وێ ئه‌و جموجۆڵانه بكه‌نه فشارێك له‌سه‌ر هه‌سه‌ده، تا ناچاری بكه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له عه‌ین عیسا، به‌ڵكو شه‌قامی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ین عیسا بۆ حه‌له‌بیش بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه، ئه‌مانه‌یش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی توندی هه‌سه‌ده‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌رچه‌ند به مۆسكۆ و ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده قبووڵیان نه‌كردووه و ڕه‌تی سه‌رجه‌م پێشنیازه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.