ڕێكخراوی تیرۆرستى
داعش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای گرته ئه‌ستۆ كه تێیدا 32 كه‌س به هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 100 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى كانوونى دووه‌م، میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕێكخراوی تیرۆرستى داعش ڕای گه‌یاندووه، "چه‌كدارێكمان به ناوی (ئه‌بو یوسف ئه‌نساری) به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی له گۆڕه‌پانی (گیران) ته‌قاندووه‌ته‌وه و دووه‌م ته‌قینه‌وه‌یش كه‌سێكی ترمان به ناوی (محه‌مه‌د عارف ئه‌لموهاجیر) ئه‌نجامیداوه له هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م."
ئێستە 36 بریندار لە نەخۆشخانە ماونەتەوە
بەیانی ڕۆژى پێنجشەم 21ى كانوونى دووه‌م، دوو تەقینەوەی دوای یەك ناوەڕاستی بەغدایان هەژاند، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی كوژراوان گەیشتە 32 كەس و بریندارانیش 110 كەسن، تەقینەوەكان لە گۆڕەپاتی تەیەران لە باب ئەلشەرقی ڕوویان داوە و ئێستە 36 بریندار لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
شایه‌نى باسه ته‌قینه‌وه‌كان له ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی زۆریان به دوای خۆیاندا هێنا. له هه‌رێمی كوردستانیش له ئاستی باڵادا ته‌قینه‌وه‌كان ئیدانه كران و مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستانیش به‌په‌له ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی به ڕووی بریندارانی ئه‌و كرده تیرۆریستیانه‌دا كرده‌وه و وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌و ئه‌ركه ڕاسپارد.