وەزارەتی دەرەوەی
ئەمهریکا لەبارەی تەقینەوەکانی دوێنێى بەغدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا له ڕاگهیاندراوهكهدا ڕای گەیاندووه، "بەتوندترین شێوە هێرشە تیرۆریستیەکانی دوێنێی بەغدا ئیدانە دەکەن، کە بەهۆیەوە 32 کەس کوژراون و 110 کەسیش برینداربوون."
هێرشە تیرۆرستییەکان هەڕەشە لە ژیانی عێراقییە بێ تاوانەکان دەکات
دانیەل بی سمێت، کە ئێسته کارەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا بەڕێوەدەبات ڕوونى كردووهتهوه، "ئێمە بەتوندترین شێوە هێرشەکانی تێرۆریستی لە بەغدا مەحکووم دەکەین، ئەو تەقینەوانە کرداری کوشتنی بە کۆمەڵ و وەبیرهێنەرەوەیەکی گەلێك ناخۆشی تیرۆرە".
ئاماژەی كردووه، "هێرشە تیرۆرستییەکان هەڕەشە لە ژیانی عێراقییە بێ تاوانەکان دەکات، ئێمە سەرەخۆشی قوڵی خۆمان بۆ بنەماڵەکانی قوربانیان دەنێرین و هیوادارین ئەوانەی بریندارن بە زوویی چاک ببنەوە".
بەیانی ڕۆژى پێنجشەم 21ى كانوونى دووهم، دوو تەقینەوەی دوای یەك ناوەڕاستی بەغدایان هەژاند، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی كوژراوان گەیشتە 32 كەس و بریندارانیش 110 كەسن، تەقینەوەكان لە گۆڕەپاتی تەیەران لە باب ئەلشەرقی ڕوویان داوە و ئێستە 36 بریندار لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.