مانه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی له نێوه‌ندی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یى و ئه‌كادیمی و زانستییه‌كان نیگه‌رانی قوتابیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، توێژه‌رێك ئاشكراى ده‌كات، متمانه‌بوونى كچان به مامۆستایان هۆكاری ئه‌و گرفته‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى كانوونى دووه‌م، (ن ، غ) كچه قوتابیه‌كی زانكۆی گه‌رمیانه و باس له بوونی حاڵه‌ته‌كانی سێكسی ده‌كات. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، "من، دوو كچ ده‌ناسم له‌لایه‌ن مامۆستایانى زانكۆوه گێچه‌ڵیان پێ كراوه، چونكه ڕووخساریان له كچانی تر جوانتربووه، ئێسته ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن به جۆرێك خۆزه‌گه‌یان خواستووه نه‌ینه زانكۆ".
(ش)، كچه قوتابییه‌كی زانكۆیه و ترسا له ئاشكرا كردنی ناوی باوكی به پیتیش، بۆ "وشه" گوتی، "خۆی تووشی حاڵه‌تی گێچه‌ڵكردن بووه‌ته‌وه."
ئاماژه‌ى دا، له‌م ڕۆژانه‌دا دواى شه‌رمێكی زۆر چه‌ند كچێك ئه‌و پرسه‌یان بۆ میدیایه‌كی تایبه‌ت به ژنان دركاندووه، ته‌نانه‌ت مامۆستا‌كه‌یش پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵێك هه‌یه بابه‌ته‌كه په‌رده‌پۆش بكرێت.
سروه حه‌سه‌ن كه توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه له گه‌رمیان به "وشه" ڕاگه‌یاند، متمانه‌ی كچان به مامۆستایان هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كاتێك كچان وه‌ك برا و هاورێ له مامۆستا نزیك ده‌بنه‌وه.
زیاتر گوتی، جگه له مامۆستای گه‌نج له ڕه‌گه‌زی نێر مه‌به‌ستم، مامۆستایانی ته‌مه‌ن مام ناوه‌ند له زانكۆ به‌وكاره هه‌ڵده‌ستن.
"وشه" پێوه‌ندی كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیانه‌وه، ئه‌وان بۆ ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گوتیان قسه ناكه‌ین و دواتر ڕاگه‌یه‌ندراومان ده‌بێت.
موقه‌ده‌م غه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان بوونی ئه‌و ژماره‌یه‌یه‌ی پشت ڕاستكرده‌وه و ڕای گه‌یاند، "به هۆكاری ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسانه تا كۆتایی هاتنیان زانیارییه‌كان نادركێنرێن، هاوكات ئه‌وبابه‌ته په‌یوه‌سته به خودی كچانه‌وه نابێت له‌مكاته‌دا زانیاریان له‌سه‌ر بدركێنین."
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، له ماوه‌ی ساڵی ڕابروودا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، 18 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمار كراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی