ئه‌مڕۆ له یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات و له‌گه‌ڵ یانه‌ی حدوود یه‌كسان بوو، به‌مه‌ش دوو خاڵی تری له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی كانوونی دووه‌م، له گه‌ڕی 15ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له كه‌شێكی سارددا به‌رامبه‌ر یانه‌ی حدوود یاریی كرد و له ئه‌نجامیشدا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ردی سیامه‌ند له خوله‌كی 18 به لێدانی سه‌ر تۆماری كرد.
یاریزانانی هه‌ولێر هه‌لی كه‌میان بۆ گۆڵكردن بۆ ره‌خسا ، چونكه تیپی حدوود به شێوازی به‌رگری و هێرشی پێچه‌وانه‌وه یارییان ده‌كرد.
له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 49دا مسته‌فا هادی ئه‌حمه‌د، گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ حدوود تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی راست كرده‌وه.
یاریزانانی هه‌ولێر و گۆڕانكارییه‌كانی راهێنه‌ر رادان گاسانین، نه‌یانتوانی ئه‌نجامه‌كه بگۆڕن، له‌وه‌ش خراپتر، له دواخوله‌كه‌كانی یارییه‌كه‌دا شێروان كوردستان، یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر به هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژییه‌وه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
ئه‌م ئه‌نجامه هه‌رچه‌نده بۆ هه‌ولێر خراپ بوو، به‌ڵام تیپه‌كه به به‌ده‌ستهێنانی خاڵێك، كه بووه 18 خاڵ، سوودی وه‌رگرت و له پله‌ی سێزده‌یه‌مه‌وه بۆ پله‌ی ده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی حدوودیش بوو به 14 خاڵ و له پله‌ی هه‌ژده‌یه‌مه‌وه بۆ پله‌ی شازده‌یه‌م سه‌ركه‌وت.