ئه‌مڕۆ هه‌ینی باڵوێزخانه‌ی ئیماڕات له واشنتن دووپاتی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستێكیان به بڕی 23 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكی و چه‌ندان جۆری تری چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی واژوو كردووه.
باڵوێزخانه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه گرێبه‌سته‌كه له دوا ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا واژوو كراوه، ورده‌كارییه‌كه‌یشی بریتییه له پێفرۆشتنی 50 فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 35 و ئێف 18ی ئه‌مه‌ریكی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و چه‌كی به‌رگری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ئیماڕات، كه بڕی گرێبه‌سته‌كه‌یش گه‌یشتووه‌ته 23 ملیار دۆلار.
له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی باڵوێزخانه‌ی ئیماڕات له واشنتن ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه تره‌مپ له دوا ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به ئیماڕات ده‌كات.
دیموكراته‌كان و ئیسرائیل تا ئێسته نیگه‌رانن له فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ململانێكانی ناوچه‌كه به‌كارده‌هێنرێ و ئیسرائیلیش به مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی لێكی ده‌داته‌وه.