مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و سوپاسی هاوخه‌می و هاوسۆزی كرد، هیوایشی خواستووه كه به‌رده‌وام بن له به‌یه‌كه‌وه كاركردن و بۆ به‌دیهێنانی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كورد.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هاتووه، سوپاسگوزاری خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م، له هاوخه‌میتان بۆ كۆچی دایكم و هه‌ستی ڕاسته‌قینه و پاكی ئێوه.
ئاماژه‌ی داوه، كه سوپاسی تۆ ده‌كه‌ین و هیوای ته‌مه‌ندرێژیتان بۆ ده‌خوازم و له خودا داواكارم كه پاداشتی خێر و سه‌ركه‌وتنتان بداته‌وه.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی هاتووه، هیوادارم كه به‌رده‌وام بین له به‌یه‌كه‌وه كاركردن له داهاتوو، تا هه‌رچی خێر و باشییه بۆ گه‌له‌مان بیهێنینه دی.