به‌رپرسێكی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراقی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به توندی هه‌ڕه‌شه و هێرشی كرده سه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له پۆسته ته‌ناهییه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامی دا، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ته‌ناهی به‌غداوه.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی
حزبوڵای عێراقی له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، قۆستنه‌وه‌ی تاوان و كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یرانی به‌غدا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حسابات له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌ركرده ته‌ناهییه‌كان جێی قبووڵكردن نییه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌گه‌ر بڕیار بێ كهمتهرخهكان له پۆسته‌كانیان دوور بخرێنه‌وه، ئه‌وا پێویسته یه‌كه‌م كه‌س مسته‌فا كازمی بێت، چونكه ئه‌و به‌رپرسی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری بووه و له هه‌موو زیاتر به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆیه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی میلیشیاكان كه به یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ئێران داده‌نرێ له تویته‌كه‌ی ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، بۆ گه‌له‌كه‌مان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ڕۆڵی باڵای خۆی ده‌گێڕێ، له پارێزگاری و به‌رگریكردن له گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته یاری ده‌ستی تاوانباران.
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی حزبوڵا و هه‌ڕه‌شه‌كردن له كازمی له كاتێكدایه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م، كه به‌وهۆیه‌وه 32 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 110 كه‌سی تریش برینداربوون، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، هه‌ریه‌ك له فه‌ریق روكن عامر سه‌دام بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆ عه‌بدولكه‌ریم عهب فازڵ و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا قه‌یس ئه‌لمحه‌مه‌داوی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدرالی فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری و ته‌ناهی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا لیوا باسم مه‌جیدی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه.