ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی جه‌نه‌ڕالی خانه‌نشینكراوی ئه‌مه‌ریكا لوید ئۆستن بۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی.
له كۆی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران به ده‌نگی 93 سیناتۆر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی لوید
ئۆستن درا و وه‌ك وه‌زیری به‌رگری نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ته‌نیا دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تیان كرده‌وه و ده‌نگیان پێ نه‌دا.
جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینكراو لوید ئۆستن 67 ساڵه و یه‌كه‌م ڕه‌شپێستی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقییه كه پۆستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت.
پێشتر له 2010 فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق و له 2011یش وه‌ك جێگری سه‌رۆكی سوپاسالاری هێزی وشكایی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه و پاشانیش 2013- 2016 وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه و ڕۆڵی گه‌وره‌ی گێرا له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و شاره‌زاییه‌كی زۆری له كاروباری عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و به نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی توركیا داده‌نرێت.