ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگر له ژماره‌یه‌ك خێوه‌تی كه‌مپێكی ئاواره‌كان له سنووری شارۆكه‌ی زاخۆی سه‌ر به پارێزگه‌ی دهۆك كه‌وته‌وه و زیانی مادی به دوای خۆیدا هێنا و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
كاروان زه‌كی به‌رپرسی ڕاگه‌یه‌ناندنی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی پارێزگه‌ی دهۆك به "
شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاند، ئاگر له كه‌مپی "چه‌م مشكۆ" له سنووری شارۆكه‌ی زاخۆ كه‌وته‌وه، كه زۆرینه‌ی ئاواره‌كانی ئێزیدی تێیدا نیشته‌جێن و چاوه‌ڕوانی ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، ئاگره‌كه حه‌وت خێوه‌تی كه‌مپه‌كه‌ی سووتاندووه و زیانی مادی زۆری به‌ر حه‌وت ماڵبات گه‌یاندووه كه نیشته‌جێی خێوهتهكان بوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیویانه به خێرایی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌رانیش به دواداچوون بۆ زیانه‌كان ده‌كات و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان قه‌ره‌بووی ئه‌و ماڵباتانه ده‌كاته‌وه، كه له خێوهتهكان نیشته‌جێ بوون.