پیاوێكی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی وه‌رگرت و دواتریش پشكنینه‌كان دووپاتیان كرده‌وه كه توانیویه‌تی به‌سه‌ر شێرپه‌نجه زاڵ بێت، ئه‌و خۆشحاڵی ده‌ربڕیوه و ئاهه‌نگی كردووه، به‌ڵام له ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵه و به‌شه‌ڕ هاتن له نێو یانه‌یه‌كی شه‌وانه، به قورسی لێیدراوه و ڕۆژێك دوای ئه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه جۆن رۆبوسام /ته‌مه‌ن 23 ساڵ/ له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو له شاری شیسته‌رفێلد سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانی دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌سه‌ر شێرپه‌نجه زاڵ بووه و به ته‌واوی چاكبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش زۆر خۆشحاڵی كردووه و ڕۆژێك دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی چووه‌ته یانه‌یه‌كی شه‌وانه تا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شێرپه‌نجه بگێڕێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، جۆن له نێو یانه‌كه له‌گه‌ڵ كۆنۆر رۆز و چه‌ند كه‌سێكی تر بووه‌ته شه‌ڕیان، بۆیه پاسه‌وانانی یانه‌كه هه‌ردوولایان كردوونه‌ته ده‌ره‌وه، تا ڕه‌وشی یانه‌كه تێكنه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر شه‌قام بووه‌ته شه‌ڕیان.
كۆنور رۆز به بتڵێكی شووشه په‌لاماری جۆنی داوه و كێشاویه‌تی به سه‌ری، ئه‌مه‌یش وایكردووه گێژ ببێ و ڕاسته‌وخۆ كه‌وتووه و سه‌ری به‌ر زه‌وی كه‌وتووه، بۆیه تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بووه و به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، بۆ ڕۆژی دواتر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو چاره‌سه‌رێكی پێویستی بۆ كراوه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستی خراپتر بووه و گیانی له ده‌ستداوه.