میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووه، كه گفتوگۆكان له دووره‌وه له نێوان محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالسانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ و غابی ئه‌شكنازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ستی پێكردووه.
ده‌سته‌ی په‌خشی گشتی ئیسرائیل "
كان" له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئالسانی و ئه‌شكنازی چه‌ندان جار گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی كه‌رتی غه‌زه، دواجاریش مانگێك پێش ئێسته گفتوگۆیان كردووه و ده‌وحه بڕیاری داوه 30 ملیۆن دۆلار مانگانه بۆ هاریكاری كه‌رتی غه‌زه ته‌رخان بكات.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كردووه، ئه‌و هه‌نگاو و گفتوگۆیانه به سه‌ره‌تای ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا داده‌نرێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیك له‌سه‌ر ئاستی باڵا گفتوگۆ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ست پێ ده‌كات.
پێشتر به نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئیماڕات و دواتریش به‌حرێن و سوودان و مه‌غریب پێوه‌ندییه‌كانی ئاسایی كرده‌وه و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مساڵیش سعوودیه و سوڵتاننشینی عومان و قه‌ته‌ڕ پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه.