گۆڤاری فۆرێن پۆلسی بابه‌تێكی له‌باره‌ی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه كه مینا عورێبی نووسه‌ری به‌ریتانی به ڕه‌گه‌ز عێراقی نووسیویه‌تی و باس له‌وه ده‌كات كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێنجشه‌می ڕابردوو پێویسته زه‌نگێكی ئاگه‌دار كردنه‌وه بێ بۆ بایدن و كۆشكی سپی، تا وه‌ك تره‌مپ عێراق په‌راوێز نه‌خه‌ن و به گرنگییه‌وه له دۆخی عێراق بڕوانن و كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌كه بێت.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ده‌رفه‌تێكی گرنگی گۆڕانكارییه له دۆخی وڵات و دانانی سنوورێك بۆ كاریگه‌ری و هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته به سه‌رۆكایه‌تی بایدن گرنگی زۆرتر به وڵاته‌كه بده‌ن و هاوشێوه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی عێراق په‌راوێز نه‌خه‌ن و بۆ ئێران جێی بهێڵن.
عورێبی نووسیویه‌تی، پێنجشه‌می ڕابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له به‌غدا ڕوویاندا كه كوژرانی 32 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 كه‌سی تری لێ كه‌وته‌وه، ئه‌مه به خوێناوترین هێرش داده‌نرێ له دوو ساڵی ڕابردوو و ڕۆژێكیش دوای هاتنه سه‌ر حوكمی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن كرده تیرۆریستییه‌كه ئه‌نجام درا.
ئه‌گه‌رچی كرده‌یه‌كی تاوانكاری نه‌خوازراو بوو، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌مه وه‌ك زه‌نگێك بوو، كه داهاتووی عێراق تا ئێسته ڕوون و دیار نییه و كۆتایی به تیرۆر و توندوتیژی نه‌هاتووه، تا ئێسته‌یش وڵاته‌كه له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌وره‌دایه و توندڕۆكان به به‌رده‌وامی ده‌توانن گرفت و كرده‌ی ترسناك ئه‌نجام بده‌ن.
حكوومه‌تی بایدن زۆرترین ئاشنایه‌تی به دۆسیه‌ی عێراق هه‌یه و ناكرێ وه‌ك تره‌مپ پشتگوێی بخات
كاریگه‌ری ستراتیجی سه‌ركه‌وتن له عێراق له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، بۆ سه‌ر ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، پێچه‌وانه‌كه‌یشی هه‌ر ڕاسته، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌وا له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیانی به‌ر ده‌كه‌وێت، بۆیه عێراق بووه‌ته خاڵی شكست و سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه عێراق به تایبه‌تی و جیهان به گشتی چاوه‌ڕوانی مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا و تیمی جۆ بایدنی 46ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به عێراق ده‌كه‌ن.
لایه‌نێكی هه‌ر گرنگ و ئه‌رێنی ئیداره‌ی نوێی واشنتن، شاره‌زایی ورد و ئاشنایی زۆری سه‌رۆكی نوێ و به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌یه‌تی له كاروباری عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وان به ته‌واوی له ڕووداوه‌كان نزیكبوون و زۆرترین ورده‌كارییان له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه له‌به‌رده‌سته، چونكه پێشتر هه‌ر خودی بایدن به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق بوو له دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما كه ئه‌وكات بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو.
لوید ئۆستنی وه‌زیری به‌رگری نوێی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق كردووه، ئه‌نتۆنی بلینكن به‌هه‌مانشێوه ئه‌زموونی زۆری له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و ڕاوێژكاری بایدن بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باربه‌ر لیڤ و برێت مه‌كگۆر كه وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی داعش كاری كردووه، زۆرێكی تر له ئه‌ندامانی تیمی بایدن له نزیكه‌وه یان له ناو جه‌رگه‌ی ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كان بوون كه له عێراق ڕوویانداوه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه زۆر ڕوونتر دۆخه‌كه ببینن، به پێچه‌وانه‌ی تره‌مپه‌وه كه هیچ شاره‌زاییه‌كی له‌باره‌ی عێراقه‌وه نه‌بوو.
نووسه‌ر ئاماژه‌ی داوه، كه هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تی سنووردانان بۆ ئێران له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زۆر كه‌مه، به‌ڵام گرنگیشه هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ گۆڕانكاری له نێو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش میلیشیاكان و فه‌رمانده گه‌نده‌ڵه‌كانیان كه له هه‌مان كات پیاوی ئێرانن، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان به پاره و هه‌ڕه‌شه و چه‌ك ده‌ده‌ن، تا ڕووبه‌ڕووی حزبه ڕكابه‌ره‌كانیان ببنه‌وه و زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن و ببنه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر گریمانه‌یه‌كی به‌هێزه كه ڕوو بدات.
ته‌نیا ئه‌وكاته ئه‌مه ڕوو نادات، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به چڕی بگه‌ڕێته‌وه عێراق و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكاته كاری له پێشینه‌ی خۆی، ئه‌مه‌ریكا به سێ خاڵ ده‌توانێ ڕێگری له كۆنتڕۆلكردنی عێراق له‌لایه‌ن میلیشیاكان بكات كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و پشتیوانی گه‌نجان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه تاكه ڕێیه بۆ سنووردانان به‌رانبه‌ر هه‌ژموونی ئێران
یه‌كه‌م: هه‌ماهه‌نگی ورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و سوپا بكات، بۆ ڕێگری له هه‌ر هێرشێكی میلشیاكان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پاراستنیان و سوود وه‌رگرتن له سعوودیه و ئوردن و كوێتیش بۆ ئه‌م كاره.
دووه‌م: پشتیوانیكردنی چینی گه‌نجانی خۆپێشانده‌ر و ناڕازی له عێراق، كه چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به زه‌بری چه‌ك ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، كاتێك خۆپێشاندان بۆ ده‌ستخستنی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، تا گه‌نجان بێنه پێشه‌وه و گۆڕانكاری ڕیشه‌یی دروست ببێت.
سێیه‌م خاڵ بریتییه له پشتیوانی و خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌جێندای فره‌وانخوازی ئێران له عێراق، له ڕێی پشتیوانی عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری خۆی و ڕێگریكردن له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی.