ئه‌گه‌ر ساڵی ڕابردوو هه‌موو مرۆڤایه‌تی وێڵ بوو به دوای دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێك بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووان، ئێسته گرفته‌كه بریتییه له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و باسكردن له دروستكردنی پاسپۆرت و پێناسه‌ی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی به ڤاكسینی دژه كۆرۆنا كوتراون، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هه‌ندێ وڵاته‌وه وه‌ك پێویستییه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێ و زۆرێكیش به جیاكاری ده‌بینن و هه‌ندێكیش ترسیان هه‌یه كاردانه‌وه‌ی توندی جه‌ماوه‌ری له دژی حكوومه‌ته‌كان لێ بكه‌وێته‌وه.
ئێسته له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و چین و ڕووسیا و كۆریای باشوور و زۆرێك له وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا پرۆسه‌ی كوتانی خه‌ڵك به ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌ستی پێكردووه و چه‌ند جۆره ڤاكسینێكیش بوونیان هه‌یه و وڵاتان ململانێ و كێبه‌ركێیانه تا زۆرترین ڤاكسین بكڕن و خه‌ڵكه‌كه‌یان پێ بكوتن و كۆتایی به ته‌نگژه‌ی په‌تای كۆرۆنا بهێنن، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری كرده قوربانی، هاوكات كاریگه‌رییه نه‌رێنی و ترسناكه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری بۆ داهاتوویش ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌ند زوو كۆتایی به په‌تاكه بهێنن و ژیان و بازاڕ و كار ئاسایی بكه‌نه‌وه، ده‌توانن خێراتر كاردانه‌وه خراپه‌كانی ساڵی ڕابردوو به‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كان كه‌متر بكه‌نه‌وه.
له‌و نێوه‌نده‌دا گرفتێك هاتووه‌ته پێشه‌وه، ئه‌ویش بریتییه له چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ڤاكسینی دژه كۆرۆنا كوتراون و ئه‌وانه‌یشی كه چاوه‌ڕوانن بكوترێن، یان به‌شێك له خه‌ڵكی هه‌ر ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه ڕازی ببن به‌و ڤاكسینانه بكوترێن، گرفته‌كه یان پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی ده‌كوترێن و جه‌سته‌یان به‌رگری دژی كۆرۆنا دروست ده‌كات، هه‌ر هاوشێوه‌ی خه‌ڵكانی تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و ناچار بكرێن پابه‌ندی ڕێسا و بڕیاره‌كانی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بن و له ماڵ بمێننه‌وه و ماسك ببه‌ستن و گه‌شت نه‌كه‌ن، یان پێناس و ناسنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ دروست بكرێ و ژیان بۆ ئه‌وان ئاسایی بكرێته‌وه.
پێنجشه‌می ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی 27 وڵاته‌كه‌ی
ئه‌وروپا له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه ساز كرا، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی یۆنان و ماڵتا و ئیتاڵیا و ئیسپایان پێشنیازیان كرد، كه ناسنامه و پاسپۆرتی تایبه‌ت به‌وانه ده‌ربكرێ كه به ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌كوترێن و به ئاسایی مافی گه‌شتكردن و سووڕانه‌وه‌یان به ئه‌وروپا هه‌بێت، له به‌رانبه‌ردا ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و زۆرێك له وڵاتانی تر ئه‌و بۆچوونه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هێشتا زووه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی له‌م چه‌شنه.
ئه‌وروپا و ڕووسیا ناسنامه و پاسپۆرتی تایبه‌ت به‌وانه دروست ده‌كه‌ن كه ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان لێ ده‌درێت
ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه دوا ساڵی حوكمیه‌تی له ئه‌ڵمانیا له‌میانه‌ی دیداره‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه ئێسته ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌وروپا كوتراون به‌و ئاسته زۆر نین، تا مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گرفتێكی تر هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه تا ئێسته نازانرێ ئه‌وانه‌ی كه ڤاكسین ده‌كوترێن و به‌رگری له دژی ڤایرۆسه‌كه دروست ده‌كه‌ن، ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سانی تر ده‌گوێزنه‌وه یان نا؟ ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه بگوێزنه‌وه مه‌ترسیداره كه مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌مجۆره‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئه‌مه‌ی به جیاكاری ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته هه‌نگاو بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی هاوبه‌ش له ئه‌وروپا بگیرێته‌به‌ر، تا به‌یه‌كه‌وه ڕێژه‌ی تووشبووان كه‌م بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر وڵاتێك ڕێوشوێنی توند نه‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وا هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ی كه ڕێوشوێنی توندی لێ گیراوه‌ته‌به‌ر، گه‌شت بۆ وڵاته بێ ڕێوشوێنه‌كه ده‌كه‌ن و ڤایرۆسه‌كه زیاتر ده‌گوێزرێته‌وه.
وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا به گشتی و یۆنان و ماڵتا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا به تایبه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوورن له‌سه‌ر ئه‌و داوایه، به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندیان دا كه ئه‌و پرسه بۆ كاتێكی تر هه‌ڵبگیرێت، ئه‌وان ساڵانه داهاتێكی زۆر به هاتنی گه‌شتیارانی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یانه‌وێ خێرا ئه‌وانه‌ی كه ده‌كوترێن ده‌رگه‌ی گه‌شتكردنیان بۆ بكرێته‌وه و بۆ هاوینی داهاتوو جارێكی تر به لێشاو گه‌شتیاران ڕوو له وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه.
تا ئێسته بابه‌ته‌كه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له میدیاكانی ئه‌وروپا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ زۆرتربوونی ڕێژه‌ی كوتراوان به ڤاكسین، ئه‌گه‌ری دروستبوونی ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت كه ماف و ئیمتیازانی زیاتریان پێ ده‌دات، نزیكتر ده‌بێته‌وه له ڕاستی، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێك به زیندووكردنه‌وه‌ی چینی خانه‌دان و ئۆرستۆكراته‌كان ناوی ده‌به‌ن و به توندی سه‌ركۆنه‌ی كارێكی له‌م چه‌شنه ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌وروپا نا، بگره له ڕووسیایش ئه‌مه بووه‌ته پرسێكی به‌رده‌وام و میدیاكان به چڕی باسی لێوه ده‌كه‌ن و نایشارنه‌وه كه تا ئێسته 34 هه‌زار هاووڵاتی ڕووسی كه ڤاكسینیان لێدراوه، ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنییان بۆ دروستكراوه و ڕێوشوێنه‌كانیان بۆ ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به زیندووكردنه‌وه‌ی چینی خانه‌دان و ئۆرسۆكراته‌كان ناو ده‌برێت
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی
ڕووسیا، ڤالنتینا ماتڤینكۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فیدرالی ڕووسیا ئه‌م زانیارییانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ڕووسیا پێویستی به پاسپۆرتی تایبه‌ت به كۆڤید 19 نییه و كاری له‌مشێوه‌یه‌یش بوونی نییه. به‌ڵام زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان به میدیاكانیان ڕاگه‌یاندووه، كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ پاسپۆرتی كۆرۆنا ده‌بێته پێویستییه‌كی گرنگی هاتوچۆی مرۆڤ له ناوخۆ و له نێوان وڵاتان.