ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی پێكهێناوه و كاره‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی كانوونی دووه‌م، كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر پرسی لامه‌ركه‌زی كه یه‌كێتی باسی ده‌كات و پێوه‌سته به حكوومه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و كاره‌كان ده‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت و كۆتایی به كێشه‌كانی هه‌ردوولا بهێنرێت.
نامانه‌وێ ئێسته بیر له كارتی فشار بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن، قسەی کۆتامان ده‌بێت
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌یه‌وێ رێك بكه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كورستان، هه‌رێمی كوردستان چ كارتێكی فشاری ده‌بێت؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی، نامانه‌وێ ئێسته بیر له كارتی فشار بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن، قسەی کۆتامان ده‌بێت.
له باره‌ی ئه‌و دژایه‌تییانه‌ی كه له سلێمانییه‌وه به‌رانبه‌ر حكوومه‌ت و پارتی ده‌كرێت كاكه‌مین نه‌جاڕ گوتی، پێویسته خه‌ڵكی سلێمانی قسه بكه‌ن كه بۆچی هه‌میشه له سلێمانییه‌وه دژایه‌تی حكوومه‌ت و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه پارتی دیموكراتی كوردستان لیژنه‌یه‌كی چوار كه‌سی پێكهێناوه و سه‌ردانی به‌شی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه به به‌هێزی و یه‌كهه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی