رێكخراوێكی نێودەوڵەتی دیاری رێزلێنان دەبەخشێتە فەرماندەیەكی پێشمەرگە

:: PM:08:27:23/02/2017 ‌

بەهۆی ئازایەتی و قارەمانییەتی فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ، تۆڕی رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ و دادگایی دیاری رێزلێنان دەبەخشێتە فەرماندەی لیوای 7ی پیادەی سۆرانی هێزی پێشمەرگە.

عەلی وسو راگەیاندنی لیوای 7ی پیادەی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند" ئەمڕۆ وەفدی تۆڕی رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ و دادگایی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سەر بە ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووەكانی ئەمریكا، لەبەرامبەر ئازایەتی لیوامان و تێكشكاندن و لەنێوبردنی تیرۆرستانی داعش و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ گشت پێكهاتەكان لە سنووری میحوەری باشیك، دیاری رێزلێنانیان به‌خشیه‌ لیوا "بەهرام عەریف یاسین" فەرماندەی لیوای 7ی پیادەی سۆرانی پێشمەرگە.

زیاتر گوتی، وەفدەكە لە نزیكەوە سەردانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كرد لە میحوەری باشیك و پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی.

هەر لە ماوەی رابردوو شاندێكی رۆژئاوای كوردستان سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەیان لە میحوەری باشیك كرد و خەڵاتی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان و كۆبانێ و عەفرینیان پێشكەش بە لیوا بەهرام عەریف یاسین فەرماندەی لیوای 7ی پیادەی سۆرانی پێشمەرگە كرد.
باشیك: موڕشید برادۆستی 


وشە - عه‌لی سدیق