پاش راپۆرته‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كه تایبه‌ت بوو به چاكسازى له چه‌ند سێكته‌رێك له هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێكى زۆر له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى داگیركردنى موڵكى گشتى و زه‌وى له ده‌شتى هه‌ولێر نه‌دراونه‌ته دادگا و پرۆسه‌كه له قۆناغى جیاكردنه‌وه‌ى كهیسهكاندایه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتیى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌یه‌ك كه‌یسى زێده‌ڕۆیى بۆ كاركردن و جیاكردنه‌وه‌ى ناوه‌كان ره‌وانه‌ى داواكارى گشتى له هه‌ولێر كردووه و كه‌یسه‌كانیش تایبه‌تن بهداگیركردنى موڵكى گشتى له ده‌شتى هه‌ولێر و ناوى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى تێدایه.
ئه‌ندامێكى فه‌رمانگه‌ى داوكارى گشتیى هه‌ولێر كه پێ باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه به"وشه"ى راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كى زۆر له كه‌یسى داگیركردنى زه‌وی و موڵكى گشتیى ده‌شتى هه‌ولێر، ئاماده كراون بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى دادگا بكرێن، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى و چڕوپڕى كه‌یسه‌كان ئێسته كارى جیاكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى داواكارى گشتى زیاتر ده‌ڵێ، "كه‌یسه‌كانى داگیركردنى زه‌وى له ساڵى 1992 تا ئێسته له‌خۆ ده‌گرن و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س له‌ناو كه‌یسه‌كاندا ناویان هه‌یه و دواى قۆناغى جیاكردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كان ده‌درێنه دادگا".
روونى كرده‌وه، "به‌شێك له موڵكه‌كان پێشتر مۆڵه‌تیان بۆ دروست كراوه یان گرێبه‌ستى موساتهحهى هه‌یه، بۆیه ده‌بێت دڵنیا بینه‌وه لێیان ئینجا ره‌وانه‌ى دادگا بكرێن".
ئه‌و ده‌ڵێ، "كه‌یسى گه‌وره و بچووك له‌و رووه‌وه كاریان له‌سه‌ر كراوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى داواكارى گشتى ئاماژه‌ی دا، "جیاواز له ده‌شتى هه‌ولێر، به‌شێك له كه‌یسه‌كان پێوه‌ندى به شارۆكه‌ى كۆیه و شاره‌دێى عهنكاوهیشهوه هه‌یه، ئه‌و كه‌یسانه‌ش زۆربه‌یان وه‌ك زێده‌ڕۆیى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ئه‌گه‌ر مه‌ترێك یان هه‌زار مه‌تر بێت".
به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى داواكارى گشتى، ئێسته قۆناغى جیاكردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌ته‌واوى واده‌ى ناردنى بۆ دادگا دیارى نه‌كراوه.
"وشه" هه‌وڵی دا زانیارى زیاتر له حاكم مه‌روان گوته‌بێژى داواكارى گشتى هه‌ولێر وه‌ربگرێ، به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه.
د. فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و موڵكانه‌ى داگیر كراون دواى لێكۆڵینه‌وه و گه‌یشتنه ئه‌نجام، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان میكانیزمێك ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نى راسته‌قینه‌یان یان به‌هه‌ر هۆكارێك كارى له‌سه‌ر بكات.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه زۆرێك له‌و موڵكانه‌ى داگیر كراون مۆڵه‌تیان بۆ دروست كراوه یان كه‌مته‌رخه‌مى یه‌كه‌ى كارگێڕیى تێدایه، سۆفى ده‌ڵێ، "له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت ته‌نیا قایمقامێكیش كه‌مته‌رخه‌م بووه یان كارئاسانى بۆ داگیركردنى زه‌وییه‌كه كردووه لێكۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
سۆفى زیاتر ده‌ڵێ، "پێویسته به وریایییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه‌دا بكرێت تا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌رێنى بن و بڵاوكردنه‌وه‌یان كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى لێكۆڵینه‌وه نه‌بێت".
هاوكات به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بڕیاری ژماره (8) له ساڵی 2016، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی حكوومه‌ت پێك هات، له ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م لیژنه‌یه‌دا كه له داواكاری گشتیی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پێك هاتبوو، هه‌نگاوی باش بۆ سنووردانان له به‌رده‌م زێده‌ڕۆیی كاریان له سه‌ر كراوه.
له ده‌ستپێكی كاره‌كاندا، زیاتر له 20 به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو لێپرسینه‌وه‌ی دادوه‌ریان له‌گه‌ڵ كرا و به سه‌دان دۆنم زه‌ویی زێده‌ڕۆیییان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه كارگێڕییانهش كه له‌گه‌ڵیاندا هاوكار بوون بۆ ئه‌نجامدانی زێده‌ڕۆیییه‌كان، گیراون و ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی دادوه‌ری بوون و له وه‌زیفه‌ش دوور خرانه‌وه.
له سنووری پارێزگای هه‌ولێردا توانرا تا ڕاده‌یه‌كی زۆرباش زێده‌ڕۆیی سنووری بۆ دابنرێت. هیچ كه‌س حه‌سانه‌ی بۆ دانه‌نراوه. ورده‌كاری ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیراون و ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆیییان له‌سه‌ر لادراوه و بڕی ئه‌و غه‌رامه و ئه‌و پارانه‌شی كه لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه، له به‌رده‌ستی لیژنه‌ی چاكسازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدان، بۆ نموونه ته‌نیا له سنووری قامقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر (103) زێده‌ڕۆیی له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگدا تێك دراون، (257) شوێنی نایاسایی و سه‌رپێچیكار داخراون له به‌نزینخانه و ڕیستۆرانت و قومارخانه و كارگه‌ی غاز و.. هتد. ته‌نیا له شاری هه‌ولێر (43) بیری پایل له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستیان به سه‌ردا گیراوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه سه‌رپێچییان كردووه دراونه‌ته دادگا.
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له زه‌وییه‌كانی بانه‌وانی (موساته‌حه)، هه‌نگاوی باش نراون و ژماره‌یه‌كی زۆر زه‌وی موساته‌حه كه له ماوه‌ی یاسایی ده‌ستیان پێ نه‌كراوه وه‌رگیراونه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك رێوشوێنیش له‌سه‌ر سه‌رپێچی له‌م بواره‌دا كراون و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، له ماوه‌ی ساڵی 2017دا به ته‌واوی كێشه‌كانی پێوه‌ست به بانه‌وانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ده‌بێ وه‌رگرتنی موساته‌حه به زیادكردنی ئاشكرا و به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به پێی ڕێكاره یاسایییه‌كان به‌ڕێوه بچێت. له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك گرێبه‌ستی موساته‌حه بكرێته وه‌به‌رهێنان و ناشبێت هیچ موساتهحهیهك ته‌ملیك بكرێت.
راپۆرته‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم ده‌ڵێت، بۆ چاره‌سه‌ری موڵكه داگیركراوه‌كانی حكوومی و كێشه‌ی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌ویی حكوومه‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی موساته‌حه، ڕێوشوێنی پێویست گیراونه‌ته به‌ر و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڕیار و ڕێوشوێنی كرداری و پێویست له‌لایه‌ن حكوومه‌ت ده‌نرێن. له‌سه‌ر ئاستی داواكاری گشتیش بۆ ڕێگه‌گرتن له زێده‌ڕۆیی، زیاتر له (900) سكاڵای یاسایی دژی سه‌رپێچیكاران دراونه‌ته دادگاكان له هه‌رێمی كوردستاندا.