ئه‌مشه‌و شه‌موو له‌سه‌ر یه‌كشه‌م چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێكی فره‌وانیان كرده سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین و تا ئێسته‌یش ده‌رئه‌نجامی هێرشه‌كه 21 كوژراو و برینداری له ڕیزی میلیشیاكان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی پاشماوه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش 11 كه‌س كوژراون و 10 كه‌سی تریش برینداربوون، كه له نێویاندا فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی لیوای 22ی حه‌شدی شه‌عبی "ئه‌بو عه‌لیاء ئه‌لحه‌سناوی" بوونی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕێژه‌ی قوربانیان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر بكات و ئه‌و ژماره‌ی تا ئێسته له‌به‌رده‌سته، ئاماری سه‌ره‌تایین.
هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی "ئه‌لعه‌یس" له سنووری شاره‌دێی حه‌مرینی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئه‌لدووری ڕۆژهه‌ڵاتی پاریزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین و شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت بووه و تا ئێسته‌یش ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه.
ئه‌و هێرشه‌ی داعش له كاتێكدایه كه ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوویش دوو خۆكوژ له گۆڕه‌پانی ته‌یرانی به‌غدا خۆیان ته‌قانده‌وه كه به‌وهۆیه‌وه 32 كوژراو و 110 برینداری لێ كه‌وته‌وه و دواتریش ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی به‌غدای گرته ئه‌ستۆ.