به مه‌به‌ستی پێكانی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، بۆردومانی بناری قه‌ندیل ده‌كات.
شه‌وی ڕابردوو (23ی شوبات/ فێبرایه‌ر) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، چیای "كورته‌ك"یان بۆردومان كرد كه ده‌كه‌وێته بناری چیای قه‌ندیل و ئامانجیش لێی پێكانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بوو.
ئه‌گه‌رچی هێشتا میدیاكانی په‌كه‌كه هیچ زیانێكیان ڕا نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه 27 گه‌ریلا شه‌هید بوون.
بۆردومانه‌كه‌ی سوپای توركیا، له شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و تا شه‌وی رابردوو به‌رده‌وام بووه، له ئه‌نجامدا، كاره‌بای نزیکی 30 گوندی ناوچه‌كه پچڕاوه.