هونەرمەندێك بۆ ماوەی هەفتەیەك لە ناو پارچە بەردێكدا دەمێنێتەوە

:: AM:11:10:24/02/2017 ‌

هونەرمەندی فەرەنسی ئەبراهام پوانشیڤال، ماوەیەك هەفتەیەك لە ناو بەرددا دەمێنێتەوە،  پێشتریش بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ناو قۆلێری پەیكەری ورچێكدا مابووەوە.

ئەو هونەرمەندە فەڕەنسییە، سەركێشییەكی تازەی كرد و ماوەیەكی بە قەد جەستەی لە بەردێكدا دۆزییەوە و لە 22ـی فێبرایەر خۆی تێ هاویشتووە و تا 1ـی مانگی داهاتوو لە نێو ئەو بەردەدا دەمێنێتەوە، ئەو بەردەیش لە مۆزەخانەی بالی دۆ تۆكیۆیە، كە تایبەتە بە هونەرەكانی سەردەم لە پاریس.

لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا، پوانشیڤال پشت بە میوەی لێنراو و خواردنی ترشكراو دەبەستێت.

ئەو هونەرمەندە فەڕەنسییە كە ناوێكی بۆ خۆی پەیدا كردووە لە ژیان لە ناو شوێنە داخراوەكان، بۆ میدیاكان رای گەیاندووە، كە باشترین ڕێگە بۆ تێگەییشتن لە هەر شتێك، لە دوورەوە نابێت، بەڵكو دەبێ بچیتە ناویەوە.

گوتیشی: بە خۆم دەڵێم چاوەڕێ بكە، راستییەكەی ئەمە شتێك نییە، پرسیار لە خۆت بكە و بە خۆت بڵێ باشە. لە بری ئەوەی لە شتەكان دوور بین، دڵ و دەروونمان پێمان دەڵێ بچنە ژوورەوە و بزانن لە راستیدا چی روو دەدات.

ئەو كارەی پوانشیڤال، بووە مایەی ورووژاندن و واقوڕمانی سەردانییانی ئەو مۆزخانەیە.

بۆ بیرهێنانەوە، لە ساڵی 2014ـدا، هەمان هونەرمەند ماوەی 13 رۆژ لە نێو پەیكەری ورچێكدا مایەوە، وەك پێڕەوكردنی سیستمی خواردنی ورچ، ئەو ماوەیە كرم و قالۆنچەی خوارد.

سەرچاوە/ عەجیب نێت


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د