كه‌ناڵێكی میلیشیاكانی ئێران له عێراق ئاشكرای كردووه، كه ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كه ڕۆژی شه‌موو كراوه‌ته سه‌ر سعوودیه و له ئاسمانی ڕیاز بووه، له ناو خاكی عێراق هاوێشتراوه و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه ده‌ستكردی ناوخۆی عێراقه و هیچ سیسته‌مێكی دژه مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی نه‌یتوانیوه ئاشكرای بكات.
كه‌ناڵی
سابرین نیوز كه زمانحاڵی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراقه كه یه‌كێكن له میلیشیاكانی ئێران له عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هێرشه‌كه‌ی شه‌مووی سه‌ر ڕیاز، وه‌ك سعوودیه بڵاوی كردووه‌ته‌وه له یه‌مه‌ن كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌وه دووره له ڕاستییه‌وه، چونكه حووسییه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ هێرشێكیان نه‌كردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی خاكی یه‌مه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌و هێرشه له ناو خاكی عێراق ئه‌نجام دراوه و سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاك 3 و پاك 2 و سادی ئه‌مه‌ریكی نه‌یانتوانیوه سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه بدۆزنه‌وه، بۆیه سعوودییه‌كان بێ دڵنیابوون و زانینی ڕاستییه‌كان، سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌یان به‌ستووه‌ته‌وه به یه‌مه‌ن. به‌ڵام هێرشه‌كه له ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی فیكس وینگ درۆن له جۆری كامیكازی و به ده‌ستی عێراقییه‌كان ئه‌نجام دراوه، له دژی سعوودیه.
ڕۆژی شه‌موو هاوپه‌یمانی وڵاتانی كه‌نداو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ، دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی شاهانه‌ی سعوودیه، توانیویانه هێرشێكی ئاسمانی له ئاسمانی ڕیازی پایته‌ختی وڵات تێك بشكێنن، له ئه‌نجامی تێكشكاندنیشی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رز له ئاسمانی ڕیاز له سه‌عات 11ی به‌یانی ڕۆژی شه‌موو بیستراوه.
به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێڕشهكهیان ئه‌نجام داوه و حووسییه‌كانیش ڕه‌تیان كرده‌وه ئه‌وان ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه بن
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان هاتووه، كه هێزی به‌رگری و سیسته‌می دژه مووشه‌كی سوپای سعوودیه توانیویانه هێرشێكی ئاسمانی به ئاراسته‌ی ڕیاز پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و هیچ ورده‌كاری تریشیان نه‌خستووه‌ته ڕوو، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر سعوودیه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه ئه‌نجام دراوه.
كه‌چی له به‌رانبه‌ردا یه‌حیا سریع گوته‌بێژ به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانانی خوا "حووسییه‌كان" له تویتێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه له ماوه‌ی ڕابردوو، هێزه‌كانی ئه‌وان هیچ هێرشێكیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر وڵاتانی دوژمن و به ته‌واویش ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌وان ئه‌نجامده‌ر و به‌رپرسیاری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ڕیاز بن.
كه‌ناڵه‌كه‌ی میلیشیاكان له تێلێگرام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی میلیشیاكان دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه لیوای "وعد الصادق" كه گرووپێكی میلیشیای عێراقین و به ته‌واوی بۆ خزمه‌تی ئێران دروستبوون، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ن و ئه‌وان خاوه‌ن به‌ڵێن و په‌یمانی خۆیان بوون كه پێشتر زۆرترین هه‌ڕه‌شه‌یان له سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كرد، دواجار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان گه‌یانه ئاسمانی كۆشكی "یه‌مامه" ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆریان خسته دڵی ماڵباتی فه‌رمانڕه‌وانی سعوودیه‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌مه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایه و ئامانجی داهاتوویان بۆردمانكردن و به ئامانجگرتنی شاری دوبه‌ی ئیماڕات ده‌بێ، چونكه ئه‌وانه به‌رپرسن له تێكدانی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه.
له‌وباره‌وه شاره‌زایه‌كی ته‌ناهی عێراق كه ناوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" دووپاتی كرده‌وه، كه ناوه‌كانی لیوای وه‌عد سادق، ئه‌سحاب كه‌هف و ره‌بعه‌ڵا و قاسم جه‌بارین و زۆرێكی تر سه‌رجه‌میان سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراقن و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
شه‌ش بنكه‌یان له سنووری نێوان سعوودیه و عێراق هه‌یه و پێشتریش به هێرشكردنه سه‌ر سعوودیه تۆمه‌تبار كراون
له 2018ه‌وه حزبوڵای عێراق شه‌ش بنكه و شوێنی ستراتیجیان له سنووری نێوان عێراق و سعوودیه دروست كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار حكوومه‌ت داوای لێكردوون كه له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه و هیچ كرده‌یه‌كی تیرۆریستی له ناوچه‌كه بوونی نییه، به‌ڵام به توندی ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه، ئه‌و میلیشیایانه‌یش له ناوچه‌كه‌ن و ئاماده نین سنووری سعوودیه بۆ هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق چۆڵ بكه‌ن.
ناوچه‌ی "نقره سه‌لمان" كه كه‌وتووه‌ته نێوان پارێزگه‌ی موسه‌ننا و به‌سڕه به‌رانبه‌ر ناوچه‌ی ئهلباتن له سعوودیه به نزیكترین ناوچه‌ی عێراق داده‌نرێ له ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه‌وه و مه‌وداكه‌ی 500 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ناوچه‌كانی تر دووریان زیاتره، له ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2019یش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی عێراق كرا، له به‌رانبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیه ئارامكۆ له باشووری وڵات، به‌وهۆیه‌ی كه مووشه‌كه‌كان له عێراقه‌وه ئاراسته كراون.
حاتم ئه‌لفه‌لاحی پسپۆری سه‌ربازی له عێراق له‌وباره‌وه گوتی، له ڕووی سه‌ربازی و لۆجستییه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره و ده‌توانرێ ئه‌و ناوچانه بۆ ئامانجێكی له‌م چه‌شنه سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، حزبوڵایش خاوه‌نی چه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی ئێرانییه، بۆیه به دوور نازانرێ ئه‌وان كاری له‌م چه‌شنه‌یان ئه‌نجام دا بێت.