ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا

:: AM:11:04:25/01/2021 ‌

 

بڕیارە ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەسەردانێك بگاتە بەغدا و سەرپەرشتی كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی كوردستان بكات لەگەڵ حكوومەتی عێراق، ئەوەیش دوای چاكبوونەوەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ دووشەم 25ـی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بە "وشە" دراوە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەكانی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان لە بەغدا بەردەوامی دەبێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئێستە تەندروستی قوباد تاڵەبانی زۆرباشە و وەك جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی دانوستانكار، دوای چاكبوونەوەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا.

باس لەوەش كراوە، جێگری سەرۆكی حكوومەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەی شاندی كوردی لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەكات و دواتر كۆبوونەوەی تریان دەبێت.

دوێنێ‌ شاندی دانوستانكاری بەغدا گەیشتە بەغدا و چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا.


 



وشە - رامیار جەواد