له هه‌نگاوێكی تری جیاوازیی شێوازی حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وه‌ی ئۆبامادا، دۆناڵد تره‌مپ ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه سه‌رۆكی پێشوو ده‌رهه‌ق به گرتوخانه تایبه‌ته‌كان ده‌ری كردبوو.
"جێف سیشنز" وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا، له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی به‌ندینخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێی ڕاگه‌یاندووه كه ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه كه ساڵی 2016 له‌لایه‌ن باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركراوه.
بڕیاره‌كه‌ی ئۆباما بریتی بوو له كه‌مكردنه‌وه و ورده ورده نه‌هێشتنی گرتووخانه‌ی تایبه‌ت، چونكه كێشه‌ی زۆریان تێدا تۆمار كراوه، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه ساڵێكی بڕ كرد و له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه.
ئۆمابا ڕای گه‌یاندبوو كه بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی و سه‌لامه‌تی باری ژیانی گیراوه‌كان، نابێ گرتووخانه‌ی تایبه‌ت بمێنێ و ده‌بێ هه‌لێكی تر هه‌بێت بۆ ئه‌و تاوانبارانه تا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا تێكه‌ڵ بن.
به‌شێكی زۆری ئه‌و گرتووخانه تایبه‌تانه بریتین له كۆچبه‌ره نا یاساییه‌كان و دۆسییه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر.