به مه‌به‌ستی بایه‌خدان و هاندانی زیاتر بۆ خوێندنه‌وه، یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی هاندان بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن به‌ڕێوه چوو، له رێوڕه‌سمێكیشدا بڕوانامه‌ی رێزلێنان به به‌شداران به‌خشرا.
یادگار ئه‌حمه‌د لێپرسراوی كتێبخانه‌ی گشتیی پێنجوێن، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی هاندانی زیاتری هاووڵاتییان و گه‌نجانی سنووره‌كه‌مان، كتێبخانه‌كه‌مان به هاوكاریی كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی، یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی هاندانی خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌ڕێوه ده‌بات.
زیاتر گوتی: له رێكه‌وتی 14ی ئه‌م مانگه‌وه ناونووسین و به‌شداری و خواستنی كتێب له كتێبخانه‌كه‌مان ده‌ستی پێ كردووه، ژماره‌یه‌ك خوێنه‌ر كه ته‌مه‌نیان له نێوان 16 بۆ 40 ساڵیدا بوو، له هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌شداریی پڕۆژه‌كه‌یان كردین.
روونی كرده‌وه، دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان، به‌شداربوو راپۆرتێكی یه‌ك لاپه‌ڕه‌یی A4ی بۆ گفتوگۆ ئاماده كرد، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه سه‌ركه‌وتووان ده‌ستنیشان كران و دواتریش بڕوانامه‌ی رێزلێنان درایه به‌شداران.
ئالان ره‌ئووف به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی، به "وشه"ی گوت: گرنگیی كتێب و كتێبخانه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه و گه‌لێك بایه‌خی خۆی هه‌یه، له‌مه‌ودوا پڕۆژه رۆشنبیرییه‌كان له شار و شارۆكه‌كانیش جێبه‌جێ ده‌كرێن و ته‌نیا له ناوه‌ندی شاره‌كان قه‌تیس ناكرێن.
كتێبخانه‌ی گشتیی پێنجوێن، یه‌كه‌م كتێبخانه‌ی سنووری پێنجوێنه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، رۆژانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێنه‌ران و قوتابیان سه‌ردانی ده‌كه‌ن، پڕۆژه‌ی هاندانیش بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب، پڕۆژه‌یه‌كی رۆشنبیرییه و به‌شی راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی كتتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی شاره‌كه جێبه‌جێی ده‌كات.
وشه/ رێبین پێنجوێنی