سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رگریی له ئیداره‌ی ناوخۆ له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوپای سووریا، هۆشداریی له دوژمنكاریی توركیا دا، بۆیه به روونی گوتی ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن توركیاوه بكرێت، واته جه‌نگێكی نوێیه و كۆتایی نایه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زێدان ئه‌لعاسی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رگریی له ئیداره‌ی ناوخۆ له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوپای سووریا بۆ ئاژانسی "هاوار"ی كوردی هۆشداریی ده‌دات، هێزه‌كانی سووریا وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه بكرێته سه‌ر خاكی سووریا.
زیاتر گوتی، گومان هه‌یه توركیا نیازی هێرشی هه‌بێت، بۆیه هێزه‌كانی سه‌ربازیی سووریا له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، وه‌ڵامی هه‌ر هێشێك ده‌داته‌وه بكرێته سه‌ریان.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا نیازی هێرش یان هه‌ر شتێكی نه‌رێنیی تری هه‌بێت، ئه‌وكات جه‌نگه‌كه له شوێنێكی دیاریكراو راناوه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌بێته جه‌نگێك ته‌واوی سنووره‌كه ده‌گرێته‌وه و به كۆتا نایه‌ت.
ئه‌وه‌شی گوت كه چه‌ند جارێك توركیا له جووڵانه‌وه‌كانی له‌و سنووره فه‌شه‌لی هێناوه، له عه‌ین عیسا هه‌وڵی دا و فه‌شه‌لی هێنا، بۆیه تا ئێسته نه‌یتوانیوه هیچ شوێنێك داگیر بكات.
هێزێكی توركیا شه‌وی شه‌موو له‌سه‌ر یه‌كشه‌م به‌ره‌و خاكی سووریا جووڵه‌ی كردووه. روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا رای گه‌یاندووه، 15 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی توركی به كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و لۆجیستی له باكوری ئه‌دلب جووڵاونه‌ته‌وه و گومانی شه‌ڕێكی تر به‌ڕێوه‌یه.