ئەمەریكا دەڵێ سیاسەتیان ئەوە نەبووە لەگەڵ ئێران بكەونە جەنگەوە

:: PM:03:44:25/01/2021 ‌
فەرماندەیەكی باڵای هێزەكانی ئەمەریكا دەڵێت، ئامانجی ئەمەریكا هەموو كات ئەوە بووە خۆی لە هەر جۆرە جەنگێك لەگەڵ ئێران بپارێزێت، لە ماوەی چەند مانگی رابردووش كە میدیاكان زۆر باسیان لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوە كردووە، هیچ ئەگەرێك لە ئارادا نەبووە چونكە سیاسەتی ئەمەریكا رێگرییە لە روودانی جەنگ لە ناوچەكە.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، فرانك مەك كێنزی فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ یەكەم جار دوای بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لە لایەن جۆ بایدن، سەردانی ناوچەكەی كردووە و لە ناو فڕۆكە كۆمەڵێك پرسیاری  رۆژنامەنووسانی وەڵام داوەتەوە.

ئێرانیش لە جڵەوكردنی گرووپەكانی سەر بەخۆی لە عێراق رۆڵی هەبووە


ئەو بە ئاشكرا باسی لەوە كردووە، هەر ئەمەریكا نەبووە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ویستوویەتی رێگری لە روودانی جەنگ بكات، بەڵكو ئێرانیش لە جڵەوكردنی گرووپەكانی سەر بەخۆی لە عێراق رۆڵی هەبووە و نەیهێشتووە لەگەڵ ئەمەریكا بكەونە ناو جەنگەوە.

مەك كێنزی ئاماژەی بە پرسی ناوكی كردووە و گوتوویەتی، یەكێك لەو هۆكارانەی وایكردووە بەركەوتەكان لەگەڵ ئێران كەمتر ببنەوە، ئەو هەنگاوانە بووە كە هەریەك لە ئەمەریكا و ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر میزی دانوستان گرتوویانەتە بەر. 



وشە - سلێمان تاشان