نرخی تمه‌ن له‌دوای هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه رۆیشت و سه‌رۆك كۆماری ئێران له میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی رای گه‌یاند، چاوه‌ڕوانین نرخه‌كه له 29 هه‌زار تمه‌نه‌وه بگاته خوار 10 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام جارێكی تر به‌های دراوی ئێرانی به خێرایی رووی له دابه‌زین كرده‌وه.
چاوەڕوان دەکرێ بەهای تمەن هێندەی تر دابەزێ
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا نرخی تمه‌نی ئێرانی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، زۆربه‌ی شرۆڤه‌كارانی ئابووری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یان پێوه‌ست كرده‌وه به سیاسه‌تی كابینه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران.
له‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا به‌های هه‌ر یه‌ك دۆلار له 28 هه‌زار و 500 تمه‌نه‌وه گه‌یشته 20 هه‌زار و 200 تمه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تمه‌ن نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی 15 رۆژی رابردووی تۆمار كرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئه‌مڕۆ به‌های هه‌ر دۆلارێك له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشته 24 هه‌زار و 850 تمه‌ن و له ماوه‌ی دوو رۆژدا نزیك به سێ هه‌زار و 600 تمه‌ن دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، به‌های یه‌ك دۆلار له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشته 30 هه‌زار و 200 تمه‌ن و ئه‌وه‌ش نزمترین ئاستی به‌های دراوی ئێرانی بوو له مێژوودا.
ئێران هیوایەکی زۆری بە کابینەی بایدن هەبوو
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته‌كه‌ی رای گه‌یاند، به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار ده‌گاته‌وه پێش ساڵی 2015، -چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین نرخی یه‌ك دۆلار بگاته خوار 10 هه‌زار تمه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له ساڵی 2017 به فه‌رمانێك له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك كشایه‌وه، سه‌رجه‌م سزا ئابوورییه‌كانی پێوه‌ست به پرسی ئه‌تۆمی ئێرانی چالاك كرده‌وه و كۆمه‌ڵێك سزای نوێشی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند، ئه‌وه بووه هۆی داڕمانی ئابووری ئێران.
ساڵی 2018 تره‌مپ رێی له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران گرت كه رۆژانه دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی دنیا ده‌كرد، به‌های تمه‌نی ئێران له به‌رانبه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی له 12 هه‌زار تمه‌نه‌وه گه‌یشته 18 هه‌زار تمه‌ن.
رۆژی 21ی شوباتی ساڵی رابردوو، گرووپی FATA كه تایبه‌ته به چاودێریی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا له پاریس، ئێرانی به‌هۆی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و یارمه‌تیدانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان خسته ناو لیستی ره‌شه‌وه.
سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و رێكخراوه رای گه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ندی رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر به گرووپی FATF نه‌بووه، هه‌وڵه‌كانی بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره بووه‌ته هۆی تێكدانی ئاسایشی ئابووری جیهانی، تاران ده‌خرێته ناو لیستی ڕه‌شی ئه‌و رێكخراوه‌یه.
ئه‌و بڕیاره دراوی ئێرانی هێنده‌ی تر بێ به‌ها كرد و نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشته 30 هه‌زار و 200 تمه‌ن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌های تمه‌ن تا ئاستێك جێگیر بوو و له نزیك 26 هه‌زار تمه‌ن وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆ بایدن بۆ ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك بڵاو بووه‌وه، به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا كابینه‌ی جۆ بایدن گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فڕه‌نسا و ئیسرائیل و به‌ریتانیا كرد له‌باره‌ی كێشه مووشه‌كی و ناوكییه‌كانی ئێران، گوته‌بێژی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، واشنتن به هاوكاری وڵاتانی هاوپه‌یمانی له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و لێدوانه له‌كاتێكدا بوو حكوومه‌تی ئێران هیوایه‌كی زۆری له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بایدن بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه هه‌ڵچنیبوو، ته‌نانه‌ت بودجه‌ی ساڵی 1400ی هه‌تاوی كه له 21ی ئاداری 2021 بۆ 21ی ئاداری 2022یه، مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه كرابوو رۆژانه ئێران زیاتر له دوو ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات و ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگرێت.
بایدن به پێچه‌وانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، له رێی دیپلۆماسی و به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا، ده‌یه‌وێت ئێران ناچار بكات له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مووشه‌كی و ئه‌تۆمی و چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دانوستانێكی نوێ بكات و ده‌ڵێ، تا ئه‌و كاته‌ی ئێران به‌و دانوستانه رازی ده‌بێت، سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بن.