بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نوێترین فیلمی كوردی به‌ناونیشانی "لێكۆڵه‌ر" نمایش بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی كانوونی یه‌كه‌م، هونه‌رمه‌ند ئاكۆ ڕه‌ش به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "فیلمی لێكۆڵه‌ر تۆمار كرا كه له نووسین و سیناریۆی خۆمه، له ده‌رهێنانی كاروان ئاوات و كامێرا دانه‌ر محه‌مه‌ده، ئه‌كته‌رانی به‌شدار ژماره‌یان گه‌یشته 25 هونه‌رمه‌ند، كاره‌كه كورته فیلمه و ماوه‌كه‌ی 23 خوله‌كه، لۆكه‌یشنی فیلمه‌كه له شاری سلێمانی به 12 لۆكه‌یشن وێنه‌ی گیراوه".
زیاتر گوتی، "لێكۆڵه‌ر باس له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێسته ده‌كات كه به هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت، زۆربه‌یان ته‌نیا كچ ده‌بێته قوربانی. له ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌دا سێ په‌یام هه‌یه كه هیوادارین یاسا سنوورێك دابنێت بۆ ئه‌و دیارده ناشیرینانه".
هیچ كه‌سێك تا ئێسته هاوكاری نه‌كردووین
ڕوونی كرده‌وه، دیارده ناشیرینه‌كان كه له فیلمه‌كه‌دا ئێمه ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش /هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت - فرۆشتنی چه‌قۆ و كه‌ره‌سته‌ی برینداركردن به‌ئاشكرا كه به‌هۆی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌وه چه‌ندان كه‌س بوونه‌ته قوربانی - خراپ به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی/، هه‌روه‌ها باس له كه‌سانی ساوێلكه ده‌كات كاتێك باوه‌ڕ به هه‌موو قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
ئاشكرای كرد، "فیلمێكی جوان و سه‌رده‌میانه‌یه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌یبینن. شایانی باسه گرووپه‌كه‌مان به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهێنانی فیلم، ئه‌وه سێیه‌م فیلمه به‌رهه‌مان هێناوه، به‌نیازین ساڵی 2021 ڕیكۆرد بشكێنین. كاره‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆمانه و هیچ كه‌سێك تا ئێسته هاوكاری نه‌كردووین، له‌ڕێی فیلمهكانمانهوه په‌یامی جوان و به‌سوود ده‌گه‌یه‌نین به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت دوای تۆماركردنی چه‌ند فیلمێكی تر له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ماوه، هۆڵێك وه‌رگرین و فیلمه‌كانمان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ نمایش بكه‌ین".
ئاماژه‌ی كرد، "سوپاس و پێزانینمان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما به‌تایبه‌ت مه‌ریوان ئیبراهیم كه پشتیوانێكی باشی ئێمه‌یه. سوپاسی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه پشتیوانیمان بكه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كانی ترمان، چونكه خۆمان هه‌ندێك پێداویستی تۆماركردنمان هه‌یه، تۆماركردنی فیلمه‌كانمان پاره‌یه‌كی كه‌می تێده‌چێت، هیوادارین ئاوڕێك له گرووپه‌كه‌مان بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موومان دراما و سینه‌مای كوردی ببه‌ینه قۆناغێكی جوانتر".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "ئه‌مجاره خاتوونی ده‌نگخۆش شنیار هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ك یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان به‌شداره له فیلمی لێكۆڵه‌ر".