سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و سنوورانه‌ی نه‌ته‌وه نافارسه‌كانی ناو ئێران تیایدا نیشته‌جێن، له سوپای نیشتمانی ئه‌و وڵاته سه‌ندووه‌ته‌وه و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێ كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر. سیاسه‌توانێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ڵێ، ئامانجیان لێدانی ئۆپۆزسیۆنه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌یان.
سوپای نیشتمانی هێزیكی رێكخراوی یاسامه‌نده بۆ پاراستنی وڵات له هه‌ر جۆره هێرشێكی ده‌ره‌كی و سنووره‌كانی ده‌وڵه‌ت و نیشتمان له به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێك ده‌پارێزیت، ئه‌و هێزه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بێ پارێزه‌ری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بێت له به‌رامبه‌ر هێزی بێگانه و ده‌ستوه‌ردان یان لایه‌نگیری له هیچ گرووپ و ده‌سته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی ناوخۆی وڵات نه‌كات.
سوپای نیشتمانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان، هه‌ڵگری پێناسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه نه‌بوون، له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوپای نیشتمانی هه‌ڵنه‌وه‌شێنرایه‌وه، هێزێكی تری سه‌ربازی به فه‌رمانی خومه‌ینی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سوپای نیشتمانی دامه‌زرا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له پشت یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بسووڕێته‌وه و به ده‌ستێكی واڵاوه سه‌ركوتی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یارانی ناوخۆیی بكات.
د. مه‌سعوود رۆسته‌می نووسه‌ر و سیاسه‌توانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران، سوپای حكوومه‌تی پێشوو جێی متمانه نه‌بوو، بۆیه هه‌م له كاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌بینرێ كه خه‌ڵك وه‌ك هێمای ده‌سه‌ڵات و سه‌ركوت هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و هه‌میش دوای شۆڕش ده‌ست ده‌كرێ به كوشت و بڕینیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نوێ. به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك ڕێگر بوون له‌وه‌ی سوپا له ئێرانی پاش شۆڕش هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه. بۆیه رێكخراوی سوپای پاسداران وه‌ك هاوته‌ریبی سوپای نیشتمانی پێك هێنرا به‌و جیاوازییه‌ی سوپای نیشتمانی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه و ته‌نانه‌ت دیلی سوپای پاسدارانه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، سوپای پاسداران پێك هاتووه له كۆمه‌ڵێك بكوژی سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران، جیا له‌وه‌ی هه‌ڵگری هه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سوپای پێشووه، وه‌ك سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناوخۆ و پاراستنی ئه‌و شته‌ی خۆیان پێی ده‌ڵێن "یه‌كپارچه‌یی خاك"، كۆمه‌ڵێ ئێلێمانی ئایدیۆلۆژی و ئابووریشی بۆ زیاد كراوه. هه‌نووكه سوپای پاسداران زیاتر له رێكخراوێكی سه‌ربازی وه‌ك سوپای نیشتمانی، رێكخراوێكی چه‌ند ره‌هه‌ندی سه‌ربازی، ئابووری و ئایدیۆلۆژییه.
له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه پاراستنی سنووره‌كانی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته "رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" درایه ده‌ست سوپای پاسداران و دواتر ئه‌و سنوورانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تری جیا له فارسی لێیه، سه‌رجه‌میان له سوپای نیشتمانی سه‌نرانه‌وه و پارێزگاریكردن لێیان خرایه سه‌ر سوپای پاسداران.
رۆژی یه‌كشه‌می رابردوو محه‌مه‌د پاكپوور فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه دا، له سه‌ره‌تاوه پاراستنی سنووره‌كانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئێران له ده‌ست سوپای پاسداران بووه و له ساڵی 2009یشه‌وه سنووری باشووری رۆژهه‌ڵات له سوپای نیشتمانی سه‌ندرایه‌وه و پاراستنی ئه‌و سنووره درایه ده‌ستی سوپای پاسداران.
سنووره‌كانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئێران پێك هاتوون له سێ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، كورد و ئازه‌ری و نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ كه له سنووری باشووری رۆژئاوای ئێران نیشته‌جێن، واتا سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه نافارسه‌كانی ئێرانن، خراونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای پاسداران.
مه‌سعوود رۆسته‌می پێی وایه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی سوپای پاسداران له جیاتی سوپای نیشتمانی هێزی هێناوه‌ته سه‌ر سنووره‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو شانه‌بوونی ئه‌و رێكخراوه‌یه كه شانه ده‌ره‌كییه‌كه‌ی سوپای قودسه. سوپای قودس باڵی ده‌ره‌كی سوپای پاسدارانه كه هه‌ندێ له كاره‌كانی بریتین له سیخوڕی، تیرۆر و دیپلۆماسی تیرۆر، دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمان و رێكخستنی هاوپه‌یمانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه و دنیا.
زیاتر ده‌ڵێت "هاتنی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر سنوور جیا له‌وه‌ی ده‌یسه‌لمێنێ سوپای نیشتمانی جێی متمانه نییه، هاواكت سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ترس و دڵه‌ڕاوكێكه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ده‌یشارنه‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێ هاوئاهه‌نگییه‌كی زۆرتر له نێوان سوپای قودس و سوپای پاسداران هه‌بێ.
هاتنی سوپا له جیاتی ئه‌رته‌ش بۆ سه‌ر سنووره‌كان، ئه‌وه‌یه كه شاخه‌ی قودسی ئه‌م رێكخراوه‌یه چالاكتر ده‌بێت و سیاسه‌تی تیرۆر و دیپلۆماسی تیرۆر به‌رجه‌سته‌تر ده‌كرێت. به‌م سیاسه‌ته‌ش سوپای پاسداران ده‌یه‌وێ هێزه نه‌یاره‌كان و به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆنی كورد و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی بكاته ئامانج.