له ترسی ئه‌و شه‌ڕه‌ی دوو كچه به‌ڕازیلییه‌كه له ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی سێ ساڵه‌ی كچه بچووكه‌كه‌یان كردیان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، خێزانه به‌ڕازیلییه‌كه یادی له‌دایكبوونی كچه گه‌وره‌كه‌یان جیاواز كرده‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش، خێزانێكی به‌ڕازیلی یادی له‌دایكبوونیان بۆ كچه بچووكه سێ ساڵانه‌كه‌یان كرده‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خوشكی ئه‌و كچه كه چوار ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره، ئیره‌یی به ئاهه‌نگ و ده‌ربڕینی خۆشیی خوشكه‌كه‌ی برد، هه‌رزوو مۆمی سه‌ر كێكه‌كه‌ی له خوشكه‌كه‌ی كوژانده‌وه و كه‌وتنه قژڕاكێشان و لێدانی یه‌كتر.
ڤیدیۆی ئاهه‌نگه‌كه‌یان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی منداڵه‌كان وه‌ك دیمه‌نێكی كۆمیدی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هه‌زاران كه‌سه‌وه لاساییان كرایه‌وه و بووه یه‌كێك له دیمه‌نه باو و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ساڵی 2020.
له‌دایكبوونی خوشكه گه‌وره‌كه هاته پێش، كچه گه‌وره‌كه ده‌بوو فوو له مۆمی حه‌وت ساڵه‌ی ته‌مه‌نی بكات، به‌ڵام خێزانه به‌ڕازیلییه‌كه نه‌یانوێرا ته‌نیا یه‌ك مۆم بۆ كچه‌كه‌یان دانێن و ده‌ترسان خوشكه بچووك تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه، بۆیه كورسییان بۆ خوشكی بچو‌وكیش دانا و له‌جیاتی مۆمێك، دوو مۆمیان له‌سه‌ر كێكه‌كه دانا، خۆشبه‌ختانه بۆنه‌كه به‌بێ شه‌ڕ یادی كرایه‌وه.
ئه‌نتۆنیای حه‌وت ساڵ و ئیدواردای سێ ساڵ، دوو كچی خێزانێكی به‌ڕازیلین، دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆی شه‌ڕی كوژانه‌وه‌ی مۆمی سه‌ر كێكی له‌دایكبوونیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه، بوونه خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌واداری به‌ڕازیلی و جیهانی، ئێسته هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به سه‌تان هه‌زار هه‌واداری هه‌یه و له‌ناو خه‌ڵكدا به خێزانێكی خۆشه‌ویست ناسراون.