كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ ساڵی 2021 داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ساڵه‌دا ته‌واوی كه‌رته‌كان ببووژێنێته‌وه و ژێرخانی ئابووری به‌هێز بكات، چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی له هه‌رێمی كوردستان بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین پڕۆژه جێبه‌جێ بكات.
ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرنگییه‌كی زۆری به كه‌رتی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان داوه، له ماوه‌ی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ چه‌ندان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی له بواری كاره‌با له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی كاره‌بایه له هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندان ساڵه كه‌رتی كاره‌با خراپه و به‌پێی پێویست خزمه‌تی هاووڵاتییان نه‌كراوه.
له یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكوومه‌ت بۆ ساڵی 2021، دوو پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی كاره‌با له پارێزگای هه‌ولێر كه وێستگه‌ی مۆبایل و ده‌رهێنانی پێنج فیده‌رن، به گوژمه‌ی سه‌روو دوو ملیۆن و 200 هه‌زار دینار خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی به به‌های 44 ملیار دینار دوو پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای ته‌وژم به‌رز له تانجه‌ڕۆ بۆ سه‌یدسادق و بازیان بۆ رانیه‌ی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌باره‌ی بودجه و پڕۆژه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پلانێكی تۆكمه دانراوه و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌باره‌ی بودجه و پڕۆژه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ده‌مانه‌وێ ئه‌مساڵ زۆرترین پڕۆژه بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
زاگرۆس فه‌تاح بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ ئه‌مساڵ له باره‌ی پڕۆژه‌وه و جێبه‌جێكردنیان دامانناوه، داوامان له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كردووه كه به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه، هه‌ر جاره‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تێك گفتوگۆ له‌باره‌ی بودجه و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شی گوت، داوا له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كراوه پلانی خۆیان بۆ ساڵی 2021 بخه‌نه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ته‌كان بودجه ته‌رخان بكه‌ین و زۆرترین پڕۆژه جێبه‌جێ بكرێت، بودجه‌ی پڕۆژه‌كان داده‌نرێت و زۆرترینی ئه‌و پڕۆژانه‌ش كه جێبه‌جێ ده‌كرێن، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌بن.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ ئه‌مساڵ بكاته ساڵی بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری و گرنگییه‌كی زۆر به ژێرخانی ئابووری ده‌دات، چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
به‌پێی پلانه‌كه‌ی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی پلاندانان، له‌مساڵدا ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردن بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با ده‌بێت، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ ئه‌و دوو كه‌رته بگه‌یه‌نێته ئاستێكی به‌رز و ژێرخانی ئابووری به‌رز بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.
هه‌ر به‌پێی پلانه‌كه‌ی حكوومه‌ت، گرنگیدان به خزمه‌تگوزاری ئاو یه‌كێك ده‌بێت له كاره سه‌ره‌كییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، وه‌زاره‌تی پلاندانان وه‌ك یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی خۆی بۆ ساڵی 2021 پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په بۆ چه‌مچه‌ماڵ داناوه كه پڕۆژه‌كه پێوه‌سته به سه‌تان هه‌زار هاووڵاتی سنووره‌كه، بودجه‌كه‌شی سه‌روو 100 ملیار دینار ده‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به به‌های زیاتر له شه‌ش ملیۆن دۆلار، پڕۆژه‌ی راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ هه‌ڵه‌بجه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی تاسڵووجه له سلێمانی، له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌هۆیه‌وه كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ناسر ئیسماعیل مامۆستا و شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه ستراتیج و پلانی حكوومه‌ت ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مووچه‌دا نییه، حكوومه‌تێك ئه‌گه‌ر ته‌نیا كاری دابه‌شكردنی مووچه بێت، كه‌واته هیچ سوودی بۆ هاووڵاتییانی تر ناگه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ر نین و هه‌روه‌ها ژێرخانی ئابووریش به ته‌واوی داده‌ته‌پێ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم ئێسته گرنگییه‌كی زۆری به ژێرخانی ئابووری و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان داوه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وه‌ی ئێسته حكوومه‌ت ده‌ستی داوه‌تێ له ئه‌مساڵدا، پلانێكی باشه بۆ ژێرخانی ئابووری، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ئەمساڵدا، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجی له كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژێرخانی ئابووری به‌تایبه‌ت كه‌رتی كاره‌با زۆر به‌رزبێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی