به‌شێك له كچانی كوردستان روویان له كاری جوانكاری كردووه، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه ده‌رناچن كه له خه‌یاڵی خۆیان نه‌خشیان بۆ كێشاوه و دواتر په‌شیمان ده‌بنه‌وه. پزیشكێكی پسپۆڕیش ده‌ڵێ، زۆر جار جوانكاری لایه‌نی نه‌رێنی زیاتره.
سارا ئه‌حمه‌د یه‌كێك له‌و كچانه‌یه كه جوانكاری بۆ رووخساری كردووه و ئێسته په‌شیمانه و ده‌ڵێت، له خه‌یاڵی خۆمدا پێش ئه‌وه‌ی جوانكارییه‌كه ئه‌نجام بده‌م، وێنه‌یه‌كی جوانم دانابوو، به‌ڵام به‌مشێوه‌یه ده‌رنه‌چوو.
ئه‌و نایشارێته‌وه كه ئێسته تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ده‌روونی بووه، چونكه ده‌یه‌وێ رووخساری وه‌ك پێشووی لێ بێته‌وه.
كاری جوانكاری ئه‌گه‌ر لای كه‌سانی پسپۆڕ ئه‌نجام نه‌درێ، ئه‌وه تووشی كێشه ده‌بێته‌وه
هاوكات په‌یام حازم گه‌نجێكی تره و پێی وایه كه خۆسه‌رقاڵكردن به جوانكاری و خۆ قه‌ڵه‌وكردن و لاوازكردن هه‌ڵه‌یه، چونكه پێی وایه له‌و حاڵه‌تانه‌دا مرۆڤ كاره راسته‌قینه و سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی له‌بیر ده‌چێـته‌وه.
پێشی وایه به‌شێك له‌وانه‌ی جوانكاری ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ وه‌ك كاڵایه‌ك خۆیان نمایش بكه‌ن و وه‌ك بووكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بینرێن.
د. نازه‌نین سادق ئیسماعیل پسپۆر له نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جوانكاری، بۆ "وشه"باسی له زیانه‌كانی جوانكاری كرد و رای گه‌یاند، كاری جوانكاری له مرۆڤ بووه به‌شتێكی باو، خه‌ڵك ده‌یانه‌وێ به‌جوانترین شێوه ده‌ربكه‌ون، هه‌روه‌ها ببن به خاوه‌ن ئه‌و ڕووخساره‌ی كه ده‌یانه‌وێت.
روونیشی كرده‌وه كه كاری جوانكاری ئه‌گه‌ر لای كه‌سانی پسپۆڕ ئه‌نجام نه‌درێ، ئه‌وه تووشی كێشه ده‌بێته‌وه و زیانی گه‌وره‌ی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه سه‌ره‌تایترین شت ئه‌وه‌یه كه دوای جوانكاری، ئه‌گه‌ر به پسپۆڕی نه‌كرابێت، ئه‌وه شوێنی حوانكارییهكه شین ده‌بێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك په‌ڵه ده‌رده‌كه‌وێ، یان له حاڵه‌تێكدا خوێن به‌ربوون یان هه‌وكردنی پێست و په‌ڵه‌ی پێست روو ده‌دات كه له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی ناشیرینكردنی رووخسار نه‌ك جوانكردنی.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه ئێسته زۆر شوێن هه‌یه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌دات له ژێر ناوی شاره‌زا و پزیشكی جوانكاری پێست.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر