كه‌مێك پێش ئێسته به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى بانگه‌وازێكه‌وه نرخی لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان به‌رز بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی كانوونی دووه‌م، موراد سوڵتان گوته‌بێژ له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆرن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ دابه‌زینیان له نرخ به‌رانبه‌ر لیره تۆمار كرد و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه."
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌كه كاتییه
ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 739 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 895 لیره‌ی توركییه.
زیاتر گوتی، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌كه كاتییه و بۆ ئه‌و بانگه‌واز كه بڕیاره دوورگه‌یه‌كى پیشه‌سازى و گه‌شتیارى نموونه‌یى له‌ناو ده‌ریا ڕه‌ش له ناوچه‌ى ئارسینى ولایه‌تى تڕابزۆن دروست بكه‌ن ئه‌مه‌یش بڕیاره له سه‌ره‌تاى مانگى شوباته‌وه بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه.
پێویسته بگوترێ كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌هۆی ناجێگیری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و فشاره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، به‌های لیره‌ی توركی به‌رده‌وام ڕووی له دابه‌زینه.
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 سه‌رووی 520 لیره بووه، سه‌ره‌تای 2018 بریتی بووه له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.