له‌به‌رده‌م كه‌نیسه‌ی مار یوسف له عه‌نكاوه ته‌قه له دوو كه‌س ده‌كرێ كه بران و هه‌ردووكیان ده‌ست به‌جێ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، ئێسته پۆلیس له‌شوێنی رووداوه‌كه‌یه و دوو كه‌س كوژراون كه هه‌ردووكیان بران.
زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه ته‌قه‌یان كردووه
ڕوونیشی كرده‌وه كه كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه و سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لێ كراوه یه‌كیان ته‌مه‌نی 30 ساڵ زیاتره و ئه‌وه‌ی تریش سه‌روو 25 ساڵه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر دووپات ده‌كاته‌وه كه زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه ته‌قه‌یان كردووه و له نزیكترین كات ده‌گیرێن.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی ته‌قه‌ی لێ كراوه لاندكرۆزی گوله نه‌بڕه، به‌ڵام پێش سه‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كان بۆ ناو ئۆتۆمبێل ته‌قه‌یان لێ كراوه و ئه‌و ئۆتۆمبێلهیشی ته‌قه‌ی كردووه له جۆری جیتا بووه.