مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پڕه له ئاڵۆزی و جه‌نگی ناوخۆی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئیسپانیا، له‌م دواییه‌یش زۆرێك له سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه ده‌كرد، كه تره‌مپ یه‌كێكی تره له هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام به‌ر له تره‌مپ و له دوای جه‌نگی ناوخۆیی كۆمه‌ڵه‌ی نهێنی كو كلوكس كلان بوو به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
د‌یڤید دیوك كه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێك له لقه‌كانی گرووپی
كو كلوكس كلانه له ساڵانی حه‌فتا له‌م دواییه به‌هه‌مان شێواز و سیاسه‌تی ڕێكخراوه‌كه پشتیوانی له تره‌مپ ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له تویتێكدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌ر چۆنێك بێ پێویسته دۆناڵد تره‌مپ ببێته‌وه به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی به توندی به ڕووی شیوعییه‌كان بوه‌ستێته‌وه، كه خه‌ریكه ئه‌مه‌ریكا وێران ده‌كه‌ن.
دیوك كه یه‌كێك له ڕێكخه‌ر و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ڕێكخراوی نهێنی كو كلوكس كلان بوو، بۆ ماوه‌ی چه‌ندان جار خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاڵاوت، به‌ڵام به‌رده‌وام تووشی شكستی گه‌وره ده‌بووه‌وه، چونكه باوه‌ڕی زۆری به توندڕۆیی بوو، هاوشێوه‌ی تره‌مپی ئێسته بیری ده‌كرده‌وه، جیا له‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه نهێنییه پشتیوانی سپی پێسته‌كانی ده‌كرد و ڕه‌شپێسته‌كانی وه‌ك خزمه‌تكاری سپی پێسته‌كان ناوده‌برد، بۆیه ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا.
ئه‌و ڕێكخراوه سه‌ره‌تا له دوای جه‌نگی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا له ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م دروست بوو، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه‌ی كرد، جارێكی تر له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له ساڵی 1915 ڕێكخراوه‌كه خۆی ڕاگه‌یانده‌وه و ده‌ستی به چالاكی نهێنی كرده‌وه، به تایبه‌ت كاتێك توندڕۆ و نه‌ته‌وه‌په‌رست و نازییه‌كان له ئه‌وروپا به به‌رده‌وامی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان له گه‌شه‌كردندا بوو، بۆیه ئه‌مه‌یان وه‌ك ده‌رفه‌تێك قۆسته‌وه و هاتنه‌وه نێو ململانێكان و كاتێك له دۆخی ئاسایی و له نێو خه‌ڵك كۆ ده‌بوونه‌وه، ماسكی داپۆشینی ته‌واوی ڕووخساریان ده‌به‌ست.
زۆرترین خه‌ڵكی كاسۆلیك و جوو و بیانیان له ئه‌مه‌ریكا كوشتووه
سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و ڕێكخراوه نهێنییه بۆ چه‌كداره كۆنه‌كانی داخوازی كۆنفیدرالی بۆ ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ به‌رگریكردن له سیسته‌می كۆنفیدرالی له ساڵی 1866 ئه‌و گرووپه ڕێكخراوه‌كه‌یان دامه‌زراند، تا ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببنه‌وه و ویلایه‌ته‌كه‌یان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كۆنفیدرالی نه‌ك فیدرالی له چوارچێوه‌ی ئه‌مه‌ریكای یه‌كگرتوو جێگیر بكه‌ن.
ئامانجێكی تری ئه‌و ڕێكخراوه بریتی بوو له زاڵكردنه‌وه‌ی سپی پێست به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌شپێسته‌كان بۆ پێگه‌ی پێشووی خۆیان كه كۆیله‌ی و خزمه‌تكردنی سپی پێسته‌كان بوو، له ساڵی 1870 پاش ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی له خزمه‌تی سپی پێسته‌كان هاته دی، به ته‌واوی ڕێكخراوه‌كه بزربوو و نه‌هاته‌وه نێو ڕووداوه‌كان و شوێنه‌وارێكی نه‌ما.
دووه‌مجار له‌سه‌ر ده‌ستی كۆلۆنێل ویلیا جیه دووباره ڕێكخراوه‌كه دامه‌زرێنرایه‌وه، كه زۆر به قووڵی كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری، رۆمان و شانۆنامه و پرۆژه‌كانی تۆماس دیكسۆن كه به رووحی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ستی جیاكاری ڕه‌گه‌زی و زاڵكردنی سپی پێست به‌سه‌ر ڕه‌شپێسته‌كان ناوی ده‌برێت و وێنه‌یه‌كی زۆر جوانی له نووسینه‌كانی بۆ ڕێكخراوی كو كلوكس كلان دروست كردبوو، ئه‌مه‌یش وایكرد كه كۆلۆنێل ویلیا‌م جیه به ئیلهام وه‌رگرتن له نووسینه‌كانی دووباره ڕێكخراوه‌كه كارا بكاته‌وه.
بیروبۆچوونی ئه‌مجاره‌ی ڕێكخراوه نهێنییه‌كه جیاوازی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا، بگره ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان دروست بووه‌وه، به ته‌واوی دژی به‌لشه‌ڤییه‌كان و شیوعییه‌كان وه‌ستانه‌وه و زۆرتر نیشتمانیانه بیریان ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی بگاته سه‌رووی چوار ملیۆن كه‌سه‌وه و دروشمه‌كه‌یشیان بۆ خاچێكی سووتاو دیاریی كرد، به‌ڵام به هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رایه‌تیكردنی سپی پێست بوون و هه‌میشه ڕه‌شپێستیان به پله‌یه‌كی بچووكتر و نزمتر له سپی پێسته‌كان ده‌زانی.
ئامانجێكی تری ئه‌و ڕێكخراوه بریتی بوو له دژوه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر كاسۆلیك و جووه‌كان و بیانییه‌كان، زۆرجاریش كوشتنی كیندی ده‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌و ڕێكخراوه‌وه، چونكه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی كاسۆلیك بوو، جۆ بایدن دووه‌م كاسۆلیكه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته ده‌ست، هاوكات ئه‌و ڕێكخراوه تێوه‌گلاوه به سه‌دان تاوانی قێزه‌وه" دژی جوو و كاسۆلیك و بیانییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، كه باوه‌ڕی به كوشتن و بڕین و له‌ناوبردن هه‌بووه.
له پێناوی به كۆیله هێشتنه‌وه‌ی ڕه‌شپێسته‌كان دامه‌زران و ئێسته‌یش بوونیان هه‌یه و به‌شێكن له ڕه‌وته توندڕۆكان كه پشتیوانی تره‌مپیان ده‌كرد
تا ئێسته‌یش پاشماوه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ماون و كۆتاییان نه‌هاتووه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وان ئێسته به‌سه‌ر گرووپه ڕاستڕۆ و توندڕۆكان دابه‌شبوون و هه‌مان خه‌ونه‌كانی پێشوویان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ بیهێننه دی، زۆربه‌یشیان پشتیوانی سه‌ره‌كی تره‌مپبوون و هه‌ر ئه‌وانیش بوون هێرشیان كرده سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، كه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له جیهان لێ كه‌وته‌وه، تره‌مپیش یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه زۆرترین نزیكی له‌گه‌ڵ دروست كردن و پشتیوانی كردن و ده‌یپاراستن له په‌رتكردن و قه‌ده‌غه‌كردنیان، بۆیه ئه‌وان تره‌مپیان به ده‌روازه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر شانۆی سیاسی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانی، له‌به‌ر ئه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان لێ ده‌كرد.