ڕۆژی هەینی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێ، هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەو مووچەخۆرانە دابەش دەكرێت كە بەشێكیان تا ئێستە فەرمانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان دەرنەچووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی كانوونی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، لە هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە گرێبەستەكانیان نوێ دەكرێتەوە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەهۆی سەردانی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ بەغدا، ژمارەیەك لە فەرمانبەری وەزارەتەكان كە گرێبەستن، دواكەوتنی لیستی خۆیان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان دابەشكردنی مووچەیان كەوتووەتە هەفتەی داهاتوو.
بڕیاریشە سبەی مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش بكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی لیستی مووچە بێت.
سەرەتای ئەم هەفتەیە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەنرا و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان مووچەیان وەرگرتووە كە مووچەی كانوونی دووەمی 2021 بوو.