زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌كاتی هه‌ستكردن به ئازار، ڕاسته‌وخۆ په‌نا بۆ ده‌رمانێكی ئازارشكێن ده‌به‌ن، ڕاستییه‌كه‌ی ناهه‌قیان نییه به‌رگه‌ی ئازار نه‌گرن، به‌ڵام تا خۆراكی سروشتی هه‌بێت، پێویست ناكات ده‌رمانی كیمیایی ئازارشكێن بخۆن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 باس له چه‌ند خۆراكێكی سروشتی ده‌كات، به‌هۆی پێكهاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیانه‌وه ده‌توانن ببنه ئازارشكێن و مه‌ترسییان بۆ ته‌ندروستیش نه‌بێت.
خۆراكه‌كان ئه‌مانه‌ن:
زه‌نجه‌بیل: به‌وه به‌ناوبانگه كه پێكهاته‌كه‌ی دژه ئۆكسان و هه‌وكردن و شێرپه‌نجه‌یه، له‌به‌رئه‌وه زۆر به ئاسانی ده‌توانێ ببێته ئازارشكێن و سوودێكی زۆری هه‌یه.
بیبه‌ری توون: كاپسیسین پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی بیبه‌ری توونه، ده‌بێته هۆی ئازارشكێن به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی، زانایان ده‌ڵێن بۆ شكانی ئازاری ده‌مار و ماسولكه و په‌له‌كان زۆر باشه.
زه‌رده‌چه‌وه: به چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی به‌سوودی دژه ئۆكسان ناسراوه، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازار و هه‌وكردن.
زه‌یتی لاڤنده‌ر: له كۆنه‌وه زه‌یتی لاڤنده‌ر وه‌ك ئازارشكێن یان كه‌مكه‌ره‌وه‌ی ئازار و نه‌هێشتنی دوودڵی و هێوركردنه‌وه به‌كار هاتووه، ده‌توانی كه‌مێك زه‌یتی لاڤنده‌ر له‌گه‌ڵ زه‌یتی تر تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیخۆیت تا ببێته ئازارشكێن بۆت، چونكه زه‌یته بۆنداره‌كان به‌ته‌نیا ناخورێن.
مێخه‌ك: كه ده‌ڵێین مێخه‌ك ڕاسته‌وخۆ مێخه‌كبه‌ندی ژنان و ئازارشكێنی ددان دێته به‌رچاومان، چونكه له كۆنه‌وه وه‌ك ئازارشكێنی ددان به‌كار هاتووه، پسپۆڕان ده‌ڵێن مێخه‌ك به جێڵی به‌زوكائین ده‌وڵه‌مه‌نده كه باشترین ده‌رمانه بۆ نه‌هێشتنی ئازاری ددان.