ئەم چوار خۆراكەی چەوری ورگ كەم دەكەنەوە

:: AM:10:53:31/01/2021 ‌
زانایانی بواری خۆراك لە بەریتانیا لەسەر دابەزاندنی كێش و كەمكردنەوەی چەوری ورگ داوا دەكەن چەند خۆراكێكی گرنگ لە ناو بەرنامەی خۆراكی بگونجێرێن.

ئەو پسپۆڕانە توێژینەوەیان لەسەر گرفتی دابەزاندنی چەوری كردووە و پێیان وایە بۆ ئەوەی كێشتان كەم بكەنەوە دەبێ ئەو خۆراكانە بخورێن كە رێژەی پرۆتینیان بەرزە.

ئەوان پێشنیاری خواردنی ماسی جۆری توونە دەكەن و پێیان وایە بەراورد بە جۆرەكانی تری ماسی كەمترین چەورییان  هەیە. 

یەكێكی تر لەو خۆراكانەی دەبێتە هۆی لاوازكردنی مرۆڤ و كەمكردنەوەی چەوریی لەش هێلكەیە و بە پێویستی دەزانن لە ناو بەرنامەی خۆراكیدا جێگەی بكرێتەوە.

وا باشترە هێلكە لە ژەمی بەیانیان بخورێت


وا باشترە هێلكە لە ژەمی بەیانیان بخورێت چونكە ئەوانەی لە ژەمی بەیانیان هێلكە دەخۆن بەراورد بە ئەوانەی زیاتر پشت بە كەربۆهیدراتەكان دەبەستن بە رێژەی 65% زیاتر دەتوانن كێش دابەزێنن.

بەگوێرەی سپوتنیك هەندێك میوەی وەك فراولە و بلوبێری سەرچاوەی  وزەن و وێڕای یارمەتیدانی هەرسكردنی خۆراك رێگری لە هەڵمسانی ورگ دەكەن.

پسپۆڕان پێشنیاری خواردنی شووتیش دەكەن و دەڵێن، ئەم جۆرە میوەیە دەوڵەمەندە بە لیكۆپین و دەبێتە هۆی بەرزكردنی ئاستی هەندیك ترشەڵۆك و دواجار یارمەتی لەش دەدات چەورییەكان زیاتر بسووتێنێت.



وشە - سلێمان تاشان